ئەندرۆید 31, ئاب 2017

ئێڵ جی مۆبایلی ڤی ٣٠ ڕاگەیاند


کۆمپانیای ئێڵ جی مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی ڤی ڕاگەیاند کە سێیەم مۆبایلی ئەم زنجیرەیەیە و هەموویان مۆبایلی ئاست بەرزن، ئێڵ جی ڤی ٣٠ ئەوە پیشاندەدات کە ڕوونمای OLED ڕێگای داهاتووە و دوور دەکەوێتەوە لە ڕوونمای دووەمی مۆبایلەکە، بەڵام ئەوە ڕوونماکەی نییە کە سەرنجت ڕاکێشێت، لەجیاتی ئەوە ئێڵ جی شانازی بە دوایین کامێرا دوانە هاوێنەییەکەوە دەکات.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوەیان پێگووتین کە ئێڵ جی ڤی ٣٠ خاوەنی ڕووناکترین و فراوانترین تیرەی چاو دەبێت لە مۆبایلەکاندا کە f/1.6ە ئینجا ئێستا ئێمە دەتوانین پێتان بڵێین کە کامێرا wide-angleەکەشی زۆر پێشکەوتووە. تیرەی چاوەکەی f/1.9ە، زۆر فراوانترە لە تیرەی چاوی f/2.4 کە لە ئێڵ جی ڤی ٢٠ و جی ٦ دا بەکارهاتن.
خاوەنی دوانە کامێرایەکە یەکەمیان ١٦ مێگاپێکسڵە لەگەڵ بوونی ٣ هەستەوەری دژە لەرزین و تیرەی چاوی f/1.6 و کامێراکەی تری ١٣مێگاپێکسڵە و تیرەی چاوی f/1.9ە لەتەنیشت کامێراکان فلاشێکی جۆری LED هەیە لەگەڵ لێزەرێک بۆ دیاریکردنی دەم وچاوی کەسەکان.
توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K، کامێڕای پێشەوەشی ٥ مێگاپێکسڵە.


بچینە ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە، ڕوونمایەکی ٦ ئینجی لە جۆری P-OLED (پلاستیک OLED) هەیە و %٨٢ی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکەی داگیر کردووە، HDR10 کارا کراوە و پشتگیری لە Always on Display دەکات هەروەک پێشبینی کرابوو، ڕوونمای دووەم نەماوە، جێگەی گیراوەتەوە بە کەرتێکی شریتی و فرمانی چالاکی Always on Display. نیگەران مەبە، ڕوونما ١٨:٩ پانەکە مانای ئەوەیە هێشتا جێگەی زۆرت هەیە بۆ ئەپەکان.
مۆبایلەکە ٧.٣مم ئەستوورە و تەنکترە لە گالەکسی ئێس ٨، ڕوونی ڕوونماکەی ١٤٤٠ بە ٢٨٨٠ پیکسڵە.

هەموو ئەو ئەپانە کاردەکەن لەسەر چیپی بەهێزی سناپدراگۆن ٨٣٥، بازدانێکی تێبینیکراوە لەچاو چیپی ٨٢١ی جی ٦، ڤی ٣٠ خاوەنی ڕامێکی ٤گب و بیرگەیەکی ٦٤گب یان ١٢٨گب (جێگەی بیرگەی دەرەکی هەیە بە دڵنیاییەوە).

ئێستا هەندێک هەواڵی باش و هەندێکی خراپ، ڤی ٢٠ دوایین مۆبایل بوو کە پاترییەکەی دەردەهێنرا، بەڵام ڤی ٣٠ بە ڕێگایەکی تردا ڕۆیشت پاتریەکی ٣٣٠٠ میلی ئەمپێڕ/کاتژمێری هەیە، توانای بارگاوی کردنەوەی خێرای هەیە لە ڕێگای دەرچەی USB-C و پشتگیری بارگاوی کردنەوەی بێتەل دەکات.
زنجیرەی ڤی بە تۆکمەیی و قایمی ناسراون و هێشتا دەتوانین بڵێین ئەوە ڕاستە، خاوەنی لاشەیەکی کەشخە و جوانە و مۆڵەتی دژە ئاو و تۆزی IP68ی هەیە.

ئێڵ جی هێشتا دەستی هەڵنەگرتووە لە مۆسیقا و دەنگی نایاب، ڤی ٣٠ خاوەنی سیستەمی دەنگی QuadDACە، خاوەنی دەرچەی بیستۆکی ٣.٥مم لە سەرەوەی مۆبایلەکە، QuadDAC هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە لەناو کارتۆنی مۆبایلەکەدا بیستۆکی تایبەتی B&O بوونی هەیە.

مۆبایلەکە دوایین وەشانی ڕووکاری خۆی لەسەرە کە ناسراوە بە LG UX 6.0  و بنیاتنراوە لەسەر وەشانی ئەندرۆید ٧.١.٢.

وا پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە نرخی لە ٨٣٠ دۆلاری ئەمریکییەوە دەستپێبکات هاوشێوەی ڤی ٢٠ کە هەمان نرخی هەبوو بوو لە ساڵی ڕابردوودا.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ