ئەپڵ
31, ئاب 2017
فەرمی: ئەپڵ ١٢ی مانگی داهاتوو بۆ ڕاگەیاندنی نەوەی نوێی ئایفۆن کۆنگرە دەبەستێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٣١/٨/٢٠١٧، کۆمپانیای ئەپڵ بەفەرمی بانگهێشتنامەی بۆ میدیاکان ڕەوانەکرد بەمەبەستی ئامادەبوونیان لە کۆنگرەی داهاتوویان لە بەرواری ١٢ی ٩ی ٢٠١٧ کە بۆ یەکەم جارە لە هۆڵی تایبەتی ستیڤ جۆبز لە Apple Park واتە بارەگای تازەیان دەبەسترێت.
بێگومان وەکو هەمیشە ئەپڵ لە بانهێشتنامەکانی دا پەیامی شاراوە لەگەڵ ڕەنگی تێکەڵاو لە پاشبنەمادا بەکاردەهێنیت، بەڵام بۆ ئەمجارە تەنها سێ ڕەنگی لەناو لۆگۆی ئەپڵ تێکەڵ کردووە بەبێ هیچ شتێکی تر لەگەڵ دروشمێک کە دەڵێت بفەرموون با لە شوێنی ئێمە چاومان بەیەکتر بکەوێت.
جێگەی باسە، بەپێی وتەی کاربەدەستانی ئەپڵ بێت هۆڵەکەی ستیڤ جۆبز توانای ١٠٠٠ کەسی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کردنەوەی بارەگای فەرمی تازەیان لەسەرەتای مانگی ٤ی ئەمساڵدا.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!