جۆراوجۆر 31, ئاب 2017

زانیارى دەربارەى یارى Call of Duty: WWII

Call of Duty: WWII یەکێکە لە یاریە جەنگیەکان لە زنجیرە بەناوبانگەکانى Call Of Duty گەشەپێدراوە لەلایەن Sledgehammer Games و لەلایەن Activision ەوە بڵاودەکرێتەوە ئەم بەشە چواردەهەمین زنجیرەیە لە یاریەکانى Call of Duty و پێنجەمین زنجیرەیە باسى جەنگى جیهانى دووەم بکات, لەم بەشەدا چیرۆکى تایبەت و ئۆنڵاین و زۆمبیەکانیش بوونى هەیە، وا بڕیارە لە ٢٠١٧/١١/٣ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر ، ئێكسبۆكس یه‌ك و پله‌یسته‌یشن چوار بڵاوبكرێته‌وه‌.

شێوازی یاریكردن له‌م به‌شه‌ نوێه‌دا جیاوازتره‌ و باسی ڕووداوه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كات و فڕین و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتوی تێدا به‌كارنایه‌ت وه‌كو به‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوازی یاریكردنی كۆن كه‌ پێی ده‌وترێت “ياريكردن بە قاچەکانت” کە تەنها لەسەر زەوى جوڵە و یارى دەکەیت و بەچەکە جۆراوجۆرەکانت ڕووبەڕوى دوژمن دەبیتەوە هەروەها لەم بەشەدا ڕاکردنى خێرا “Sprint” بوونى نیە بەڵکو لەجیاتى ئەوە “Slide” هەیە کە یاریکەر دەتوانێ بەشێوەیەکى خێرا خۆى هەڵبداتە سەر زەوى یاخود لە شوێنێکەوە بە خێرایى بچێتە شوێنێکى تر ئەمەش بەمەبەستى خۆپاراستن لە تەقەکردنەکانى دوژمن ئەم جوڵەیە لە Black Ops 1 و Black Ops 2 دا هەبوو پێى دەوترا dolphin dive ئەم جوڵە نوێەش هاوشێوەى ئەوە بەڵام بەشێوازێکى جیاوازتر.

سەبارەت بە Campaign – قۆناغەکانى یاریەکە بۆ یەکەمجار لەم بەشەدا تایبەتمەندى پڕبونەوەى خوێنى یاریزانەکە بەشێوەیەکى خۆکارانە نەماوە واتە لە بەشەکانى پێشوودا کاتێک یاریزانەکە گولەیەکى زۆرى بەردەکەوت خوێنى کەم دەبویەوە و گەر خۆى ڕزگاربکردبایە ئاوا بەشێوەیەکى خۆکارانە خوێنت دەگەڕایەوە بارى ئاساییى بەڵام لەم بەشەدا یاریزان خۆى دەبێت بەدواى باندج و کەلوپەلى تر بگەڕێت و بەکاریبھێنێت هەروەها هاوڕێکانیشت لەکاتى شەڕدا یارمەتیت دەدەن دەتوانن فیشەک بدۆزنەوە و شوێنى دیاری بکەن چەند تایبەتمەندى تریش هەیە وەکو گرتنى دوژمنەکانت وەکو بارمتە یاخود هاوڕێکانت کاتێک بریندار دەبن دەتوانیت ڕایانبکێشیت بۆ شوێنێکى پارێزراو و ڕزگاریان بکەیت لەیاریەکە “experience – XP” هەیە کە یاریزان بە کوشتنى دوژمن یاخود گرتن و یارمەتیدانى هاوڕێکانت ئەوا “XP” بەدەست دەهێنیت کە دەتوانیت دواتر بەکاریانبھێنیت تا یاریزانەکەت کارامەتر بکەیت و تایبەتمەندى ترى بۆ زیاد بکەیت, چیرۆکى یاریەکەش باس لە ١٢ سەربازى هێزى 1st Infantry Division ى ئەمریکى دەکات کە بەیارمەتى هێزە هاوپەیمانەکان هەوڵدەدەن بگەنە خاکى ئەڵمانیا، ڕووداوەکانى یاریەکە لە فەڕەنسا و بەلجیکا و ئەڵمانیا دەبێت و زۆرێک لە ڕووداوە جەنگیە مێژوویەکان لەیاریەکە دووبارەدەبنەوە و نیشان دەدرێن هەرچەندە بەشێوەیەکى سەرەکى چیرۆکەکەى باس لە ساڵانى ١٩٤٤ و ١٩٤٥ دەکات بەڵام لەهەندێک شوێندا باسى ساڵى ١٩٤٠یش دەکات ئەمەش لەکاتى گێڕانەوەى چیرۆکەکە و ڕێکخستن و ناساندنى کارەکتەرەکانى.

سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ “Multiplayer – یاریکردنى ئۆنڵاین بەهەمان شێوە سەرنجى هەوادارانى بەلاى خۆیدا ڕاکێشا ئەویش دواى نیشاندانى چەند تایبەتمەندى نوێ و مۆدێکى نوێى یاریکردن، لەکاتى یاریکردنى ئۆنڵایندا یاریزانان بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى دابەش دەبن بۆ دوو تیم ئەویش تیمى هاوپەیمانان و دوژمنانە، لە تیمى هاوپەیمانان دەتوانیت وەکو سەربازى ئەمریکا و بەڕیتانیا یاخود فەڕەنسا یارى بکەیت لە تیمى دوژمنان یش تەنها دەتوانى وەکو سەربازەکانى ئەڵمانیا یارى بکەیت. یەکێک لەتایبەتمەندیە نوێەکانى تریش زیادکردنى “Divisions” ە بۆ ئۆنڵاین، لەبەشەکانى پێشووى “Call Of Duty” تایبەتمەندى “Class” هەبوو کە یاریزان دەیتوانى بەئارەزووى خۆى چەک و کەلوپەلەکانى هەڵبژێرێت پێش ئەوەى بەئۆنڵاین یارى بکات بەڵام ئەمجارە لەجیاتى ئەمە “Divisions” زیاد کراوە کە یاریزان دەتوانێت لەنێوان ٥ دانە یەکێکیان هەڵبژێرێت بەپێى شێوازى یاریکردنى خۆى وە هەریەکێکیان ناوى تایبەتى و تایبەتمەندى خۆى هەیە کە بریتین لە :

  • Infantry: گەر یاریزانێکى باشیت و دەتوانیت لەمەودایەکى دورەوە دوژمنەکەت بکوژیت و لەیاریکردن بە چەقۆش باشیت ئەوا دەتوانى ئەم جۆرە هەڵبژێریت.
  • Airborne: ئەم جۆرەیان بۆ ئەوانەیە کە دەتوانن بەشاراوەیى بمێننەوە و دوژمنەکانیان بکوژن هەروەها ڕاکردنت بەشێوەیەکى خێراتر دەبێت و دەتوانیت چەکەکانت بێدەنگ بکەیت و کەلوپەلى تریش بەکاربێنیت.
  • Armored: لەم جۆرەدا تەنها دەتوانیت چەکە قورسەکان بەکاربێنێت لەگەڵ چەکى وەکو ئاڕ پى جى و چەندانى تر.
  • Mountain: ئەمەشیان بۆ ئەو یاریزانانەیە کە شارەزایان لەچەکى نیشانەشکێن – Sniperهەیە کە دەتوانیت لەمەدا بەشێوەیەکى باشتر چەکەکەت لەمەوداى دوور و نزیک بەکاربھێنیت.
  • Expeditionary: ئەوانەى لەبەکارهێنانى هەندێک چەکى دیاریکراو باشن وەکو “Shotgun” و چەکەکانى هاوشێوەى ئەو دەتوانن ئەم جۆرە هەڵبژێرن.

ئەو مۆدە نوێەى بۆ ئۆنڵاین زیاد کراوە قسەوباسێکى زۆرى لەسەرە و بەلاى منیشەوە سەرەنجڕاکێش بوو ئەویش مۆدى  “Headquarters”ە کە زیاتر بۆ کات بەسەربردن و خۆشى وەرگرتنە لەنێوان یاریزانەکاندا، شوێنەکەى لە کەنار دەریاى ئۆماها یە کە کامپێکى گەورە لەوێدا دروستکراوە و چەندین شوێن و یارى جۆراوجۆرى تیایە کە ٤٨ یاریزان دەتوانن بەئۆنڵاین بچنە ناو ماپەکەوە و لەوێدا گۆڕەپانى تەقەکردن هەیە دەتوانیت یارى بکەى و نیشانەبگریت یان سەیرى یاریزانانى تر بکەى کاتێک لەبەردەمت شەڕدەکەن هەروەها جۆرە یاریەک هەیە پێى دەوترێ “1Vs1” کە تەنها دوو یاریزان بەرامبەر یەکتر شەڕ دەکەن دەتوانى بەشدارى بکەیت یان سەیرى یاریزانانى تر بکەیت. یەکێک لەتایبەتمەندیە نوێەکانى تر ئەویش “Killcam” ە کە لەبەشەکانى پێشوودا و لەکاتى یارى ئۆنڵایندا هەرکاتێک یاریەک تەواو دەبوو دواین کوشتن ئەنجام درابێت لەلایەن هەر یاریزانێکەوە ئەوا نیشان دەدرا بەڵام ئەمجارە تەنها ئەو کوشتنانە نیشان دەدرێت کە زیاتر سەرەنجڕاکێشترن یاریکەرانى ئۆنڵاین زیاتر بەم تایبەتمەندیە ئاشنان.

زۆمبیەکان یش لەم بەشەدا دەگەڕێنەوە و هاوشێوەى بەشەکانى پێشووە بەڵام بەشێواز و تایبەتمەندى نوێوە کە چیرۆکێکى تایبەت بەخۆى هەیە و جیاوازە لە قۆناغەکانى یاریەکە ئەویش بەهەمان شێوە ڕووداوەکانى لەکاتى جەنگى جیهانى دووەم دەبێت و بەشێوەیەک زۆمبیەکان تێکەڵ بە جەنگى جیهانى و هەندێ ڕووداوى ڕاستى دەکرێن، شێوازى یاریکردنەکەشى وەکو پێشوو قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و هەوڵدەدەیت زۆرترین قۆناغ ببڕیت و زیندوو بمێنیتەوە ئەمە جگە لەبونى چەندین چەکى جۆراوجۆر و کەلوپەل و تایبەتمەندى تر کە لەکاتى یاریکردن یارمەتیدەرت دەبن.

تاگەکان Call of Duty: WWII
بۆچونی تۆ