10
ئینتەرنێت 17, ته‌مموز 2012

|گرنگ| ئێستا دژە ڤایرۆسی ESET NOD32 ماڵپەڕەکەمان بلۆک ناکات!

لەدوای ئەوەی چەند کەسێکی دلسۆز ئێمەیان ئاگادارکردەوە کە ماڵپەرەکەتان لەلایەن دژەڤایرۆسەکانی کۆمپانیای ئیسێت خراوەتە لیستی ڕەشەوە ولەکاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکەتان دژەڤایرۆسی ناوبراو ماڵپەرەکەی ئێوە بڵۆک دەکات، ئێمە دەستمان کرد بە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای ئیسێت کە بۆچی ولەبەر چ هۆیەک ئێمە لە لیستی ڕەشداین؟ وتیان تەنها لێکۆڵینەوەیەکی کەمی دەوێت دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ئایپی ئێمە لە لیستی ڕەشی ئەواندایە، ئەمە لەکاتێکدا وتیان ماڵپەڕەکەی ئێوە بەدوورە لە هەر شتێکی زیان بەخش بۆیە بڕیاریاندا لە ئەپدەیتی نوێی داتابەیسی دەژەڤایرۆسەکانیان ئێمە بخەنەوە لیستی سپی وهیچی تر ماڵپەڕەکەمان بلۆک نەکات. خۆشبەختانەش ئەمڕۆ دەژە ڤایرۆسەکە ئەپدەیتەکەی دەرچوو وئێستا ماڵپەڕەکەی ئێمە لە لیستی سپی دایە وهیچ کێشەیەکی لە کاتی کردنەوەی دا نەماوە وتۆش کە بەکاربەری ئەم دژە ڤایرۆسەیت وئەم کێشەت ڕوبەرووبۆتەوە تەنها ئەپدەیتی دژە ڤایرۆسەکەت بکە وئەم کێشەیەت نامێنێت.

دەستەی بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ

بۆچونی تۆ