جۆراوجۆر
2, ئهیلول 2017
ماڵپەڕێک بۆ بەدەستهێنانی پەرتووکی ئەلیکترۆنی بە خۆڕایی

هەرچەندە لەم سەردەمەدا تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان بەسەر کاتی ڕۆژانەی زۆربەماندا گرتووە، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن کە حەز بە خوێندنەوەی پەرتووک دەکەن و ئەم ماڵپەڕەش بۆ ئەوانە.
ماڵپەڕەکە ناوی (Project Gutenberg)ە و زیاد لە ٥٥ هەزار پەرتووک بە کۆمەڵێک زمانی جیاواز لە خۆ دەگرێت! دەتوانیت پەرتووکەکان دابگریت بە فایلی kindle یاخود EPUB یاخود بە شێوەی سەرهێڵ خوێنەریان بیت بە بێ ئەوەی خۆشت تۆمار بکەیت، هەرچەندە ڕووکاری ماڵپەڕەکە تا ڕاددەیەکی زۆر سادەیە بەڵام کۆمەڵێک ئاسانکاری کراوە بۆ دۆزینەوەی ئەو پەرتووکەی کە دەتەوێت، وەک توانای گەڕان بەپێی وشەکان و جیاکردنەوەی پەرتووکەکان بۆ چەند هاوپۆل(category) و بابەتێک، دەشتوانیت بە یەک کرتە پەرتووکەکان بنێریت بۆ هەژماری خۆت لە Google Drive یان Dropbox یان OneDrive، هەروەها ماڵپەڕەکە بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە و پەرتووکی تری بۆ زیاد دەکرێت.
کرتە بکە بۆ چوونە ناو ماڵپەڕەکە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.