هەواڵ 17, ته‌مموز 2012

گروپی هاکەرزی ئەنۆنیمەس شەڕ دژی توندوتیژی سێکسی بۆسەر منداڵان ڕادەگەیەنن.

حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان وزۆربەی حکومەتەکانی تر ئەنۆنیمەس ناودەبەن بە تیرۆرست وتاوانباری ئەلیکترۆنی بەڵام هەندێکی تریان ئەم گروپە بە گروپی شەڕکەری ئازادی وپارێزەری ئازادی دەربڕین ناودەبەن. گروپی بەناوبانگ ودوایین کاریان وا لە زۆربەی خەلکی دەکات کە بیرورایان بەرامبەریان بگۆڕێت! کە ڕاگەیاندنی شەڕە سەبارەت بە قوڵترین وبادراوترین بەشی ئینتەرنێت کە ماڵپەڕەکانی چاتی کەسە ئارەزووبازەکانن بۆ سەرمنداڵان وتێیا بازرگانی بە وێنەی منداڵانەوە دەکرێن.

لە ڤیدیۆیەکدا کە هەفتەی ڕابردوو لە سەر یوتیوب دانراوە تێیدا هێرشی خۆیان بۆسەر ئەم مالپەڕە ئابڕوبەرانە ڕادەگەیەنن وچەندین ناو وناونیشانی ئیمەیڵ وناونیشانی ئایپی زۆرێک لە ماڵپەڕەکان بڵاوکراونەتەوە. کە ئەمە یەکەم جاریان نییە کە هێرشیان کردبێتە سەر ئەم جۆرە ماڵپەڕە ئابرووبەرانە بەڵکو تشرینی یەکەمی ساڵی پار ئامانجی خۆیان کردە هێرشکرنە سەر ماڵپەڕە ئابڕووبەرە کانی تایبەت بە منداڵان  وکۆمپانیا پەیوەندی دارەکانیان تۆمەتبارکرد.

“لەم دواییانەدا، ئەوەمان بە خەیاڵدا هات کە ماڵپەڕی زۆر تایبەتکراون بە وێنە وڤیدیۆی ڕووتی منداڵان وچات ووێنە گۆڕینەوە. ئەم ماڵپەڕانە بانگەشەی چەمکی لە شێوەی _خۆشەویستی پیاو بۆ کوڕ_ شتی لەم جۆران کە شایەنی باسکردنن نیین وتێیدا ئەوەش باسکراوە کە ئەمە تەنها کوڕانی نەگرتۆتەوە بەڵکو کچانیش بونەتە قوربانی ووێنە وڤیدیۆی ڕووت بەشێوەیەکی ئاسایی بازرگانی پێوەدەکرێت وتێیدا کچانی بێتاوان دەکەونە ئەم داوە ودەبنە قوربانی”

گروپی نابراو دەچێتە سەر ئەوەی بڵێت “کە مەبەست لەمە ڕیشە دەرهێنانە ئەگەر ئەوەش نەبێت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکرێتەوە کە ئەمە دڵنیاییەکی جیدییە بۆ ڕێشەکێشکردنی ئەم تاعونە هەروەها پێشبینی ئەمە مەکەن کە لە ماوەیەکی کەمدا ئەمە کۆتای پێبێت”

ئەمەش ڕاگەیەنراوی گروپی نابراو بە ڤیدیۆ:

بۆچونی تۆ