ئەپ و نەرمەکاڵا
4, ئهیلول 2017
ئەپێکی نایاب بۆ ئەو مۆبایلانەی توانای کردنەوەی دوو ئەپیان هەیە لە هەمان کاتدا

کردنەوەی دوو ئەپ لە هەمان کاتدا یەکێکە لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەندرۆید کە جیای دەکاتەوە لە ئای ئۆ ئێس، بە شێوەیەک کە هەموو مۆبایلێکی ئەندرۆید کە لەسەر وەشانی ٧.٠ یاخود بەرزتر کار بکات ئەم تایبەتمەندییەی هەیە، ئەمە جگە لەوەی هەندێک کۆمپانیای وەک سامسۆنگ هەر لە کۆنەوە و زۆرێک پێش وەشانی نوگەت ئەم تایبەتمەندییەیان لە ڕووکارەکانیان بەردەست کردووە، بە تایبەت بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانیان، بەڵام لە ئای ئۆ ئێس ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ ئایپادە نەوەک ئایفۆن.
ئەپی Screens ڕێگات پێدەدات ئەو ئەپانەی هەمیشە پێکەوە کاریان پێدەکەیت، بە شێوەی جووت هەڵببژێریت و کورتکراوە(shortcut)یان بۆ دروست بکەیت لەسەر ڕووکاری ماڵەوە(home) و بە خێرایی کاریان پێبکەیت(هاوشێوەی گالەکسی نۆوت ٨!).
ئەپەکە ڕووکارێکی سادەی هەیە و بێ هیچ ئاڵۆزییەک بە پوختی و ئاسانی کارەکەی جێبەجێدەکات.
داگرتن لە گووگڵ پلەی
داگرتن لە apkpure
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.