10
ئای ئۆ ئێس 4, ئه‌یلول 2017

گووگڵ دەیەوێت لەڕێگەی ARCoreەوە تایبەتمەندی AR بۆ هەموو ئامێرەکانی ئەندرۆید بەردەستبکات

 

لەسەرەتادا با AR بناسێنین، ئەمە کورتکراوەی Augmented Realityیە کە لەزمانی کوردیدا وشەیەک نییە لەبەرامبەری بەڵام لە زمانی عەرەبیدا بەواتای (الواقع المعزز) دێت و شێوازی کارکردنی ئەم تایبەتمەندییە بەم شێوەیەیە کە تۆ دەتوانیت چەند کەلوپەلێک یاخود ئاژەڵێک یان هەر شتێک کە حەزدەکەیت و بەردەستە بیخەیتە بەردەمت و لەڕێگەی کامێراکەتەوە و لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکەت وا دەردەکەوێت کە ئەم تەنە بەڕاستی لەو شوێنەدا هەیە بەڵام لەڕاستیدا هیچ شتێکی لەو شێوەیە بوونی نییە وە ئەم ئاژەڵە یان ئەوەی کە دیاریت کردووە مامەڵە لەگەڵ ئەو ژینگەیە دەکات و هەموو سێبەر و ڕووناکییەکانی کە پێویستە بۆ ئەوەی ئەوتەنە لەڕاستیدا لەو شوێنە هەبێت فەراهەم دەکرێت تا وادەربکەوێت کە ڕاستیە.


ئەمساڵ لە کۆنگرەی WWDCی تایبەت بە گەشەپێدەرانی کۆمپانیای ئەپڵ شتێکی تازە خرایە ڕوو کە کاریگەریەکی گەورەی دەبێت لەسەر پێشکەوتنی تایبەتمەندی AR بەناوی ARKit کە ئەمە تایبەتمەندی AR بۆ گشت ئامێرەکانی بەردەست دەکات بێ ئەوەی پێویست بەوە بکات هیچ ڕەقەکاڵەیەکی دیاریکراو بۆ کامێرای مۆبایلەکەت زیاد بکەیت وە بڕیارە لە وەشانی IOS 11دا ئەم تایبەتمەندیە بۆ iPhone 5s و بەرزتر بەردەست ببێت.


بەهەمان شێوە گووگڵیش ئەم تایبەتمەندیەی بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید بەردەستدەکات لەژێر ناوی ARCore کە ئەمەش دەقاودەق هاوشێوەی ARKit کاردەکات و ئەمەش واتای ئەوەیە کە لەڕێگەی نەرمەکاڵاوە دەتوانێت ئەم تایبەتمەندیە بۆ مۆبایلەکان زیادبکات.
پێشتر گووگڵ لەساڵی ۲۰۱٤ پڕۆژەی Google Tangoی ڕاگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە لەوەدا جیاوازە لە ARCore کە پێویستی بە کامێرایەکی خاوەن هەستەوەری سێ دووری هەیە تا مەبەستەکەی بپێکێت وە لە ئێستادا ئەم پڕۆژەیە لە چەند موبایلێکدا هەیە ئەوانیش ئەیسوس زێنفۆن ئەی ئاڕ و لینێڤۆ فاب ۲ پڕۆن.


بەپێی گووگڵ بێت ARCore لەسەر سێ بنەما کاردەکات ئەوانیش:
۱-چاودێریکردن و شوێنکەوتنی جووڵە
٢-تێگەیشتن و لێکدانەوەی ژینگەکە
٣-سەنگاندنی ڕووناکی
بەشێوەیەکی کورت باسی هەر بنەمایەک دەکەین:
چاودێریکردن و شوێنکەوتنی جووڵە یەکێکە لەو بنەمایانەی کە ARCore کاری لەسەردەکات لە ناو کامێرای مۆبایلەکە کە کاریگەری ئەمە ئەوەیە کە سەرنجی کامێراکە لەسەر ئەو تەنەیە کە کەسەکە دەستنیشانی کردووە جا ئاژەڵە یان هەر شتێک بێت.
وە هەرچی تێگەیشتن و لێکدانەوەی ژینگەیە ئەوا ئەمە گرینگە بۆ ئەوەی ئەو شتەی کە دیاری کراوە  مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ ئەو ژینگەیە بکات کە تیایدایە.


وە سەنگاندنی ڕووناکی یەکێکی ترە لە بنەماکان کە ئەمەیان بەرپرسە لە سێبەر و ڕووناکیەکان کە پێویستن بۆ ئەوەی هەموو ئەزمونەکە بەشێوەیەکی تەواو بە بەکارهێنەر بگات.

لەئێستادا ئەم تایبەتمەندیە لەسەر ئامێرەکانی گووگڵ پێکسڵ و پێکسڵ ئێکس ئێڵ و گالەکسی ئێس ۸ و ئێس ۸ پڵەس تاقی دەکرێتەوە وە گووگڵ نیازی ئەوەی هەیە کە بەرهەمەکانی تری کۆمپانیاکانی تر ئەم تایبەتمەندیەیان پێبگات پێش ئەوەی ئەپڵ وەشانە تازەکەی ڕابگەیەنێت وتایبەتمەندی ARKit بە بەرهەمەکانی بگات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ