ئەپ و نەرمەکاڵا
5, ئهیلول 2017
بڕێکی زۆر لە پێداویستییەکانی گرافیک دیزاینەران کە بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

گرافیک دیزاین یەکێکە لە گرنگترین و پێویستترین بوارەکانی کارکردن لەم سەردەمەدا و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام ئەوەی دەکرێت کێشە بۆ گرافیک دیزاینەران دروست بکات بە تایبەت لە سەرەتای کار کردنیان، گرانی پێداویستییەکانە بۆ ئەو کارە، خۆشبەختانە ماڵپەڕی Inky Deals لە بەشی freebiesی ماڵپەڕەکەیان بەردەوام پێداویستی جیاواز کە لە بنەڕەتدا بە پارەن، پێشکەشی گرافیک دیزاینەران دەکەن بە خۆڕایی!
لە ئێستاشدا کۆمەڵێک پێداویستی زۆر و باش بوونەتە خۆڕایی لە ماڵپەڕەکە.
کرتە بکە بۆ چوونە ماڵپەڕەکە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.