ئەندرۆید 5, ئه‌یلول 2017

ئاماری فرۆشی مەیزوو ئێم ٦ نۆوت ڕاگەیەندرا

 

دوای ڕاگەیاندنی مەیزوو ئێم ٦ نۆوت لە ٢٣ی ٨ مۆبایلەکە بەردەست بوو بۆ کڕینی سەرهێڵ و دەرهێڵ. کۆمپانیاکە ئەوەی ڕاگەیاند ژمارەی فرۆشی ئەم مۆبایلە لەیەک فرۆشتندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دانە بووە.

ئەو ژمارەیە ئەوەمان پێدەڵێت مۆبایلەکە زۆر زیاتر دەفرۆشرا ئەگەر یەکەی زیاتر هەبایە لەم مۆبایلە، مەیزوو ئەوەشی ڕاگەیاند هەوڵدەدات بە زووترین کات دەستبکاتەوە بە خولی دووەمی فرۆشتنەکان.

ئێم ٦ نۆوت مۆبایلێکی ئاست مامناوەندە دیزاینێکی سەرنج ڕاکێش و ڕەقەکاڵاکی بەهێزی هەیە ئەمەش بۆ زیاتر پڕ فرۆشکردنی ئەم بەرهەمەیە لە بازاڕەکانی جیهان.

مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی ٥.٥ ئینجە بە ڕوونی ١٠٨٠پێکسڵ و جۆری ڕوونماکەی LCDیە، هێزی پێدراوە لەلایەن پڕۆسیسەری کواڵکۆم سناپدراگۆن ٦٢٥ بنیاتنراوە لەسەر پڕۆسەیەکی ١٤ نانۆمەتر و بەخێرایی ٢گێگاهێرتز. پڕۆسێسەرەکە پشتگیری لە Cat. 7 دەکات لەگەڵ پشتگیری تەواوی Netcom وە دوانە ISP دەکات، ئەم مۆبایلە بەردەستە بە بیرگەی جیاواز، ٣گب ڕام و ١٦گب بیرگە، ٣گب ڕام و ٣٢گب بیرگە و ٤گب ڕام و ٦٤گب بیرگە.

بۆ بەبیرهێنانەوەش، مەیزوو ئێم ٦ نۆوت خاوەنی کامێرایەکی دوانە هاوێنەییە بە فراوانی ١٢ مێگاپێکسڵی هەستەوەری سۆنی مۆدێلی IMX362 و تیرەی چاوی f1.9ە، ١.٤مایکرۆمەتر قەبارەی پێکسڵەکانیەتی، خاوەنی ٦پی هاوێنەیە، کامێراکەی دیکەی ٥ مێگاپێکسڵە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە هەستەوەرەکەی جۆری Samsung 2L7ە و ١٦ مێگاپێکسڵە.

تایبەتمەندییەکانی تری ئەم مۆبایلە، خاوەنی پاتریەکە بە فراوانی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر/کاتژمێر، پشتگیری لە خێرا بارگاوی کردنەوەی دەکات کە کۆمپانیاکە خۆی دروستی کردووە ناسراو بە mCharge بە هێزی ١٨ وات، پشتگیری ٢ سیم کارد دەکات، گەیەنەری نەوەی چوارەم، ڕووکاری فلایمی ٦ لەگەڵ بزوێنەری زیرەکی One Mind AI لەسەر ئەندرۆید ٧.١.٢ بنیاتنراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ