ئەپڵ 7, ئه‌یلول 2017

وێنە: جیاوازی قەبارەی ئایفۆن ٨ لەگەڵ ئایفۆنەکانی پێشتر

ئێستا تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ نمایش کردنی نەوەی داهاتووی ئایفۆن و ئێمە زیاتر بەجۆش دەبین، بۆیە ئەوە شتێکی زۆر ئاساییە ئەگەر وێنە و زانیاری دزە پێکراوی ئەم بەرهەمە بخرێنە ڕوو و دزەیان پێ بکرێت.

وا پێشبینی دەکرێت ئەپڵ ئایفۆن ٧ ئێس و ٧ پڵەس ئێس ڕوونماکەیان هەمان ئەندازەی نەوەکەی پێشووتری بن وە نەخشاندنێکی گشتی و لابردنی لێوارەکان بۆ مۆبایلی یادکردنەوەی ١٠ ساڵەی ئایفۆن بکرێت کە ئایفۆن ٨ە، ئایفۆن ٨ روونمایەکی بێ لێوار لە جۆری
OLEDی دەبێت.

بەراوردیان دەکەین بە ئایفۆنی نەوەکانی پێشوو، ئێمە توانیمان چەند وێنەیەکی ئایفۆنە نوێکە کە وا پێدەچێت ناوی (ئایفۆن ئێکس، ئایفۆن ئیدیشن یاخود ئایفۆن ٨) بێت ناوەکەی بەدەست بێنین لە رێگەی زانیاریە دزەپیکراوەکان و پێشبینیەکانی.

ئایفۆن ٨ وا پێدەچێت قەبارەکەی گەورەتر بێت لە ئایفۆن ٦ ئێس کە ڕوونماکەی ٤.٧ ئینج بوو و بچووکتر دەبێت لە ئایفۆن ٧ ئێس پڵەس کە ڕوونماکەی ٥.٥ ئینج دەبێت.


بە بەراورد بە دواترین زانیاری ئاماژە پێکراو ئایفۆن ٨ ڕوونمایەکی درێژتری دەبێت. ئەگەر بە شێوەیەکی بیرکاریانە هەژماری بکەین ئایفۆن ٨ قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٨ ئینج دەبێت بەشێکی زیاتر لە ڕووی پێشەوەی دەبێتە ڕوونما بە بەراورد بە ڕێژەی ڕووی ١٦:٩ ٥،٥ ئینجی ئایفۆن ٧ پڵەس.


بەڵام ئەگەر تۆ ڕێژەی ڕووی ١٦:٩ی ئایفۆن ٧ پڵەس بەکاردێنیت ڕوونماکەی ٪٨ی ڕووی زیاتر هەیە لەبەر ئەوەی ڕێژەی ڕووی ١٨:٩شریتی ڕەشت پیشاندەدات لە دەوری ناوەڕۆکەکە.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ