گەرمترین
8, ئەیلوول 2017
دوانە کامێرای مۆبایلەکەت ڕاستەقینەیە یان ساختە؟! تاقیبکەرەوە

ئەمساڵ دوانە کامێراکان چیتر تایبەت بە مۆبایلە ئاست بەرزەکان نەمان و ژمارەیەکی زۆر مۆبایلی مامناوەند و تەنانەت هی زۆر هەرزانیش هاتنە مەیدانی مۆبایلە دوانە کامێراکان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیاران و هەر ڕۆژە و کۆمپانیایەک دەڵێت هێی! ئێمە هەرزانترین مۆبایلی دوانە کامێرامان هەیە! بەڵام ئایا شتەکە هەروا ئاسانە؟! ئایا دوانە کامێرای مۆبایلە زۆر هەرزانەکان وەک هی نۆوت ٨ و ئایفۆن ٧ پڵەس و هواوەی پی ١٠ و ئێڵ جی ڤی ٣٠یە؟ نەخێر!
لە ڕاستیدا هەروەک لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە یوتیوبەری بەناوبانگ Mr whose the boss چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاوی کردەوە هەندێک لە دوانە کامێراکان نەک هەر باشنین بەڵكو ساختەشن! چۆن؟! هەردوو کامێراکە، هەردوو هەستەوەرەکە بەڕاستی لەوێن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە بەیەکەوە کار ناکەن و کامێرا لاوەکییەکە هیچ کاریگەری نییە! یوتیوبەرەکە کۆمەڵێک مۆبایلی تاقیکردووەتەوە بە داپۆشینی کامێرا لاوەکییەکانیان لە کاتی گرتنی وێنەی جۆری Bokeh(تەڵخکردنی پشتەوەی وێنەکە)، کەچی هەندێک لە مۆبایلەکان هیچیان بەسەر نەهاتووە! واتا کامێرای دووەم تەنها لەوێ دانراوە! ئێوەش تاقیبکەنەوە و ئەنجامەکەمان پێبڵێن!
ئەمە ڤیدیۆکەیە:
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.