10
هەواڵ 10, ئه‌یلول 2017

سامسۆنگ نەوەیەکی نوێی دووانە کامێرای لە زنجیرەی گالەکسی C ڕاگەیاند

ڕۆژی ۷ی ئەیلول، سامسۆنگ لە گەورە وڵاتی چین پەردەی لەسەر نوێترین مۆبایلی لادا، کە بە C 2017 یاخود C8 ناودەبرێت، مۆبایلەکە هاوشێوەی J7 plus لەسەر دوانە کامێرا بنیاتنراوە، کە خاوەن ڕوونمایەکی سوپەر ئەمۆڵێدە بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠×١٩٢٠ پیکسڵ، مۆبایلەکە خاوەنی دوانە کامێرایەکی ١٣ مێگاپێکسڵە بە تیرەی چاوی f/1.7، کامێرای دووەمی ٥ مێگاپێکسڵ و بە تیرەی چاوی f/1.9 دەبێت، ئەمە جگە لە کامێرای پێشەوەی کە قەبارەکەی ١٦ مێگاپێکسلەو تیرەی چاوی بریتییە لە f/1.9 و فلاشێکی پێشکەوتوو بەردەستە بۆ ئارەزوومەندانی سێڵفی، بە دوو جۆر بیرگەی ٣٢ گب بە ڕامی ٣ گب و بیرگەى ٦٤ گب بە ڕامی ٤ گب بەردەستە، کە دەوەستێتە سەر ئارەزووی بەکارھێنەر، بە پڕۆسێسەرێکی بەگەڕخراوە کە خێرایی ٢.٤ گێگاھێرتزە کە وا دەردەکەوێت لە جۆری میدیاتێک بێت، خاوەن پاتریەکە بە توانستی ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێر، بە ھەر سێ ڕەنگی (زێڕی، ڕەش، گوڵی زێڕی) بەردەستن، سەبارەت بە نرخ هێشتا بە تەواوی دیاری نەکراوە بە ڵام لە نێوانی ٣٠٠-٤٠٠ دۆلار پێشبینی کراوە.

تاگەکان C8
بۆچونی تۆ