ئەندرۆید
11, ئهیلول 2017
شاومی مۆبایلی می میکس 2ی بە ڕوونمای 6 ئینچ ڕاگەیاند

ئەمڕۆ شاومی نوێترین نەوەی مۆبایلی میکسی ڕاگەیاند، کە می میکس ۲ـە بە تایبەتمەندی نوێوە، خوێنەری تایبەتمەندیەکانی بن.
خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٦ ئینچ بە فراوانی ١٨:٩ بە ڕوونی ١٠٨٠×٢١٦٠ پیکسڵ، کە می میکسی پێشتر ڕوونمایەکی ٦.٤ ئینچ بە فراوانی ١٧:٩ هەبوو، هەرچەندە کە ڕێژەی ڕوونمای می میکس کەم کراوەتەوە بۆ نزیکەی ℅٨١ كه پێشتر ℅٨٤ بوو، بەڵام لێوارەکانی فراوانتر کراوە.
مۆبایلەکە لەسەر سیستمی وەگەرخەری ئەندرۆید نوگەت 7 بنیات نراوە بەرووکاری MIUI 9 نە خشێنراوە
مۆبایلەکە نوێترین نەوەی پڕۆسێسەری کوالکۆم لە خۆدەگرێت، کە سناپ دراگۆن ٨٣٥ـە کە ٨ ناوكى ھەیە و خێراییان ٢.٤٥ گێگاھێرتزە، بە بیرگەکانی ٦٤، ١٢٨، ٢٥٦ گێگابایت بەردەستن بە ڕامی ٦ گێگابایت، جۆرێکی تری کە تایبەت درووستکراوە بە پۆشەری سیرامیكی بە ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت بە ردەستە بۆ کڕین.

کامێرایەك بە ڕوونی١٢ مێگاپێکسڵ کە هەستەوەری سۆنی IMX386 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ھەبوونی چوار ھەستەوەری دژە لەرزین و تەکنەلۆژیای OIS، کامێرای پێشەوەش بە ڕوونی ٥ مێگاپێکسڵ وێنە و ڤیدیۆ دەگرێت.
دەربارەی نرخی مۆبایلەکە، مۆبایلی ٦ گێگابایت ڕام و بیرگەی ٦٤ بە نرخی ٣٢٩٩ينى چينيه (٤٢٠) یۆرۆیە. مۆبایلی ڕام ٦ گێگابایت و بيرگەی ١٢٨ بە نرخی ٣٥٩٩ ينى چينيه (٤٦٠)یۆرۆیە. مۆبایلی ٦ گێگابایت ڕام و بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت بە نرخی ٣٩٩٩ينى چينيه (٥١٠) یۆرۆیە.

هیوا صدرالدین
خوێندکارێکی سەرکەوتووی ئامادەییم، نوسەرێکی سادەی بواری تەکنەلۆژیام، شارەزاییم لە کۆمەڵێک ئامێری تەکنەلۆژیادا ھەیە بەتایبەتی مۆبایل، شارەزاییەکی کەمیشم لە سیستەمە وەگەڕخەرەکان ھەیە، ئامانجی منیش دیارە وەک ھاوکارانی ترم، ئەویش خزمەت کردنە بە ھاوزمانیان و بەرەو پێشبردنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کوردستان