ئەپڵ 13, ئه‌یلول 2017

گۆڕانکارییە نوێیەکان لە بەرهەمە کۆنەکانی ئەپڵ: گۆڕانکارییەکانی نرخ، بیرگە، ڕەنگ

دوای ئەوەی ئەپڵ ٣ ئایفۆنی نوێ و کاتژمێرێکی زیرەک و ئەپڵ تی ڤییەکی نوێی ڕاگەیاند کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە بەرهەمە کۆنەکانیشیدا کرد لە ڕووی بەردەستبوونیان و نرخ و بیرگە و ڕەنگە جیوازەکانیان.

ئایفۆن:

  • نرخی ئایفۆنە کۆنەکان دابەزیوە و ئێستا لەم نرخانەوە دەست پێدەکەن:

-ئایفۆن ئێس ئی، ٣٤٩ دۆلار

-ئایفۆن ٦ ئێس، ٤٤٩ دۆلار

-ئایفۆن ٦ ئێس پڵەس، ٥٤٩ دۆلار

-ئایفۆن ٧، ٥٤٩ دۆلار

-ئایفۆن ٧ پڵەس، ٦٦٩ دۆلار

 

  • چیتر ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس لە ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵەوە بە ڕەنگی سور بەردەست نین
  • چیتر بیرگەی ٢٥٦ گب بۆ ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس بەردەست نییە
  • ڕەنگی جێت بڵاک کە پێشتر تایبەتبوو بە ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەسی بیرگە ١٢٨ گب و ٢٥٦ گب ئێستا بۆ جۆری بیرگە ٣٢ گب بەردەستە

ئایپاد:

هەرچەندە هیچ ئایپادێکی نوێ ڕانەگەیەندرا لە کۆنفرانسەکەدا بەڵام گۆڕانکاری لە نرخی ئایپادیشدا کراوە، لە ڕاستیدا ئەوەی سەیرە ئەوەیە نرخەکان بەرز بوونەتەوە لەبری ئەوەی داببەزن! هەردوو ئایپاد پڕۆی ١٠.٥ ئینچ و ١٢.٩ ئینچی ٢٥٦گب و ٥١٢گب ئێستا ٥٠ دۆلار گرانترن وەک لە پێشتر!

  • ١٠.٥ ئینچ، ٧٩٩ دۆلار بۆ ٢٥٦گب لەبری ٧٤٩، ٩٩٩ دۆلار بۆ ٥١٢گب لەبری ٩٤٩
  • ١٢.٩ ئینچ، ٩٤٩ دۆلار بۆ ٢٥٦گب لەبری ٨٩٩، ١١٤٩ دۆلار بۆ ٥١٢گب لەبری ١٠٩٩

هەروەک پێشتریش ئەگەر بتەوێت ئەو جۆرە بکڕیت کە کار بە سیم کارد دەکات ئەوا دەبێت ١٣٠ دۆلار زیاتر بدەیت.

ئەپڵ وۆچ:

لەگەڵ هاتنی نەوەی سێیەمیدا ئێستا نرخی نەوەی یەکەم دابەزیوە و لە ٢٤٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات، ئەوەی سەیرە ئەوەیە نەوەی یەکەم هێشتا بەردەستە بە فەرمی بەڵام نەوەی دووەم لابرا!

ئەپڵ تی ڤی:

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەپڵ تی ڤی ٤ کەیی نوێدا نرخی ئەپڵ تی ڤی پێشوو دابەزی بۆ ١٤٩ دۆلار.

بۆچوونتان چییە لەسەر گۆڕانکارییە نوێیەکان؟

بابەتەکانی ترمان دەربارەی بەرهەمە نوێیەکان:

ئایفۆن Xـی نوێ لێرەیە، باشترین ئایفۆن له مێژووی ئەپڵدا

کۆنگرەی ئەپڵ: بە فەرمی ئایفۆن 8 و 8+ ڕاگەیەنران

٤ لایەنی خەراپی iPhone X کە وات لێدەکات دووجار بیربکەیتەوە پێش ئەوەی گیرفانت بەتاڵ بکەیت!

5 خاڵی بەهێزی Galaxy Note 8 لە بەرامبەر IPhone X – ئایا ئەم هۆکارانە دەبنە پێوەر؟

نەوەی سێیەمی کاتژمێری Apple Watch و سیستەمی وەگەڕخەری watchOS 4 ڕاگەیەنران

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ