ئەپڵ
14, ئهیلول 2017
ئەپڵ ڕوونکردنەوە دەدات دەربارەی شکستەکەی ئایفۆن ١٠ لە کاتی نمایش کردنیدا

لە کاتی نمایش کردنی گرنگترین تایبەتمەندی ئایفۆن ١٠ کە Face IDیە حاڵەتێکی سەیر ڕوویدا و ئایفۆنەکە دەموچاوی کرەیگ فێدریگیی نەناسییەوە و داوای کۆدی تێپەڕینی دەکرد بۆیە ناچار ئایفۆنێکی تری هەڵگرت و نمایشی کرد! ئایا هۆکاری ئەمە چیبوو؟
دەیڤد پۆوگ کە لە کۆمپانیای یاهوو کار دەکات پرسیاری لە ئەپڵ کردووە دەربارەی ئەمە و لە وەڵامدا پێیان ڕاگەیاندووە کە پێش نمایشەکە کارمەندانی تر ئەو ئایفۆنەیان هەڵگرتووە و ویستویانە بیکەنەوە بەڵام نەکراوەتەوە چونکە دەموچاوی کرەیگی تیادا تۆمار کراوە نەوەک ئەوان، ئایفۆنەکەش لەم حاڵەتەدا هاوشێوەی هەوڵدان بۆ کردنەوەی ئایفۆن بە Touch ID و سەرنەگرتنی کارەکە داوای کۆدی تێپەڕینی کردووە، شتێکی تر کە شایەنی باسە ئەوەیە Touch ID دوای ٥ هەوڵی شکستخواردوو بۆ کردنەوەی ئایفۆن ئینجا داوای کۆدی تێپەڕینی دەکرد، بەڵام دەرکەوتووە Face ID جیاوازە و تەنها دوای ٢ هەوڵی لەو شێوەیە داوای کۆدەکە دەکات.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.