ئای ئۆ ئێس 14, ئه‌یلول 2017

50 تایبەتمەندی نوێی iPhone X بزانە

ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٨ی شەو بەکاتی هەولێر، کۆمپانیای ئەپڵ بەفەرمی پەردەی لەسەر ئایفۆن ١٠ لادا و بەگوێرەی کۆنگرەکە تا بەرواری ٣/١١/٢٠١٧ بەردەست نابێت بۆ فرۆشتن. بفەرموون پێش گەیشتنی بە بازاڕەکان ٥٠ تایبەتمەندی و چاکسازی لەم نەوەیەی ئایفۆن بزانن.

  1. شوشە: بەشی پێشەوە و پشتەوەی ئایفۆن ١٠ لە شوشە پێکهاتووە بەڵام ئەم شوشەیە چینێکی بەهێزکەری هەیە کە ٥٠% قوڵترە. ئەپڵ ئاماژە بەوە دەکات کە بەشێوەیەکی نایاب ڕەنگەکان لەسەر پشتی ئایفۆنەکە جێگیرکراون کە لە شوشەکەوە سەیری دەکەیت، ڕەنگەکان وردی و جوانی خۆیان لەدەست نەداوە. وە هەروەها چینێکی تەنکی هەیە کە پەنجەمۆر و پەڵە کەمدەکاتەوە.
  2. چوارچێوەی Stainless steel: بێگومان ئایفۆن ١٠ چوارچێوەکەی جیاوازە لە نەوەکانی پێش خۆی و بە چوارچێوەیەکی ئاست بەرز و بەهێزی ستیل داپۆشراوە.

  3. ڕوونمای پڕ: ئایفۆن ١٠ بە نزیکەیی خاوەن ڕوونمایەکی لێوار بۆ لێوارە بەبوونی بەشێکی بچوک لەسەرەوە کە کامێرا و بەشە پەیوەندیدارەکانی تێدا جێگیرکراوە. لێواری زۆر کەم چواردەوری ڕوونماکەیان داوە و دوگمەی Home لەسەر ڕووی مۆبایلەکە لابراوە.
  4. دوگمەی Side: ئەپڵ دوگمەی قوفڵدانی درێژتر کردووە و ناوی گۆڕیوە بۆ دوگمەی Side، دەستی لەسەر ڕابگرە بۆ ئەوەی سیری بخەیتە گەڕ و دووجار لێی بدە بۆ بەگەڕخستنی Apple Pay.
  5. ئایفۆن ١٠ خاوەنی accelerometerـی تازەیە.
  6. ئایفۆن ١٠ خاوەنی gyroscope ـی تازەیە.
  7. ڕوونمایەک بەقەبارەی ٥.٨ ئینج: تا ئێستا گەورەترین ڕوونمایە کە لەسەر ئایفۆن بەکارهاتبێت. ئەمە لەکاتێکدایە لە قەبارەیدا وا دەردەکەوێت لە نێوان ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەسدابێت. لەبەرئەوەیە ئایفۆن ١٠ باشترین هەڵبژاردەیە بۆ بەکارهێنان بە یەک دەست.
  8. ئۆلێد OLED: ئایفۆن ١٠ یەکەم ئایفۆنە کە ڕوونماکەی لە جۆری ئۆلێدە، کە سودی زۆری هەیە، بۆ نمونە: ڕەنگی باشتر و ڕێکی و وردی و پلەی جیاوازی و هەروەها ڕەنگی ڕەشی ڕاستەقینە.
  9. ڕوونمای خاوەن True Tone: ئایفۆن ١٠ خۆکارانە ڕەنگ و چڕی ڕوونما(شاشە) لەگەڵ پلەی ڕووناکی دەوروبەری دەگونجێنێ لە هەموو کاتەکاندا.
  10. ڕوونمای خاوەن HDR: ئایفۆن ١٠ ڕوونماکەی تایبەتمەندی High Dynamic Range واتە HDRـی هەیە. لەمەودوا دەتوانیت سەیری فیلم و بەرنامەکان بکەیت بە Dolby Vision و HDR10.
  11. ڕوونماکەی ڕوونی 2436×1125 پێکسڵە: ئایفۆن ١٠ خاوەنی بەرزترین ڕوونییە لەچاو ڕوونی ڕوونمای ئایفۆنەکانی پێشوو. وە چڕی ٤٥٨ پێکسڵە لە هەر ئینجێکدا.
  12. Contrast Ratioـی ڕوونماکەی برتییە لە 1,000,000:1 کە ئەمەش واتای وایە ڕەنگی سپییەکەی ١ ملیۆن جار ڕووناکترە لە ڕەنگی ڕەشەکەی.
  13. ڕوونمای ئایفۆن ١٠ خاوەنی تایبەتمەندی Tap to Wakeـە کە تەنها بە یەکجار پەنجەنان بە ڕوونماکەیدا ئەوا خەبەری دەبێتەوە.
  14. کامێرای پێشەوەی خاوەنی TrueDepthـە: کامێرای پێشەوەی ئایفۆن ١٠ پێکدێت لە infrared camera و flood illuminator و proximity sensor و ambient light sensor و earpiece speaker و microphone و کامێرایەکی ٧ مێگاپێکسڵی و هەروەها dot projectorـێک. کە ئەم تایبەتمەندییەی بەکاردێت بۆ Face ID ناسینەوەی دەموچاو و هەروەها دۆخی Portrait و Animoji.
  15. Face ID: ئەپڵ لەجێگەی Touch ID هەستاوە بەبەکارهێنانی Face ID لە ئایفۆن ١٠ دا. بەشێوەیەکی ئاسایی ئایفۆنەکە ڕوو لەخۆت بکە و سەیری بکە ئەوا مۆبایلەکە دەبێتەوە. وە ئەپڵ ئاماژەی بەوەدا کە لە یەک ملیۆن جار بۆی هەیە یەکجار ئەم Face ID بە دەموچاوێکی تر ببێتەوە.
  16. دۆخی Protrait بۆ کامێرای پێشەوە زیادکراوە: ئەمە لەڕێگەی کامێرای پێشکەوتووی پێشەوەی ئایفۆن ١٠ بە ئەنجام دەگەیەندرێت و دەتوانیت وێنەی Protraitـی نایاب بگریت.
  17. Animoji: ئەنیمۆجییەکان شێوەیەکی نوێی ئیمۆجییەکانن لەلایەن ئەپڵەوە کە پشت بە دەربڕینەکانی دەموچاوی کەسێک دەبەستن. ئەنیمۆجییەکان سود لە کامێرای پێشەوەی ئایفۆن ١٠ وەردەگرن، کە خاوەنی چەند هەستەوەرێکی سێ ڕەهەندییە و هەڵدەستێت بە دیاریکردنی دەربڕینەکانی دەموچاو بەشێوەیەکی زیندوو.
  18. کامێرای پشتەوەی خاوەنی دوو کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری گەورەتر و خێراتر.
  19. شێوەی دانانی کامێراکانی پشتەوەی بە شێوەیەکی ستونی جێگیرکراون.
  20. هەردوو کامێرای پشتەوەی ئایفۆن ١٠ تایبەتمەندی optical image stabilization(توانای ۱۰ جار زووم کردنی وێنەکانی هەیە لەگەڵ پاراستنی ڕوونی وێنەکان لە کاتی زووم کردن).
  21. ئایفۆن ١٠ خاوەنی فلاشێکی ئاست بەرزە بەناوی Quad-LED True Tone بەتایبەتمەندی Slow Sync. بێگومان ئەم فلاشە یاریدەدەرە لە هاوکاریکردنی گرتنی وێنە لە شوێنێک کە ڕووناکی نزم بێت تا بتوانیت پاشبنەمایەکی(باگراوند) ڕووناکتر بەدەست بهێنیت.
  22. باشترکردنی image signal processor: ئەپڵ ئاماژە بەوە دەکات کە لە دیمەنەکاندا زۆر شت دیاری دەکات وەک خەڵک و جوڵە و دۆخە ڕووناکییەکان ئەمەش گشتی بۆ ئەوەی وێنەکانت تەنانەت پێش گرتنیان بە باشترین شێوە پیشان بدات. ئەمە سەرباری ئەوەی کە هاوکاری پڕۆسێسکردنی باشتری پێکسڵەکان و گرتنی ڕەنگی فراوان و جەختی خێراتر و وێنەی باشتری جۆری HDR دەکات.
  23. Apple-designed video encoder: چارەسەری ڕاستەوخۆی وێنە بەبوونی پەستانی HEVC بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی پەڕگە و فایلەکان.
  24. ئایفۆن ١٠ توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هەیە بە ڕوونی 4K بە 60 وێنە لە چرکەیەکدا.
  25. توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هێواشی هەیە بە 1080p بە 240 وێنە لە چرکەیەکدا.
  26. جێگرکردنی ڤیدیۆ لەکاتی تۆمارکردن باشترکراوە.
  27. لێنزی تێلەفۆتۆی ئایفۆن ١٠ خاوەنی ƒ/2.4 apertureـە کە کاریگەری لەسەر Exposure و Depth of Field دەکات. کە بەراوردیشی بکەین لەگەڵ ئایفۆن ٧ پڵەس ئەوا ئەمیان خاوەنی ƒ/2.8 apertureـە.
  28. کامێرای ئایفۆن ١٠ خاوەن low-light zoomـی باشترە.
  29. دۆخی Portrait Mode باشترکراوە.
  30. Portrait Lighting: ئەپڵ دەڵێت Portrait Lighting ئەلگۆریزمی کارامە بەکاردێنێت بۆ هەژمارکردنی ئەوەی کە چۆن تایبەتمەندییەکانی دەموچاوت لەگەڵ ڕووناکی کارلێک دەکەن. پاشان ئەم زانیارییانە بەکاردێنیت بۆ دروستکردنی کاریگەری ڕووناکی بۆ نمونە Natural Light و Studio Light و Contour Light و Stage Light و Stage Light Mono.
  31. کامێرای ئایفۆن ١٠ بۆ augmented reality گونجێندراوە.
  32. کامێرای ئایفۆن ١٠ خاوەنی پێکسڵی قوڵترە.
  33. بارگاویکردنەوەی وایەرلێس: ئایفۆن ١٠ پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی بێ وایەر دەکات بەپشت بەستن بە ستاندەردی Qi. ئایفۆن ١٠ دەتوانرێت تەنها بە دانانی لەسەر پادێکی بارگاویکردنەوە بارگاوی بکرێتەوە بۆ نمونە AirPower matـی ئەپڵ خۆی یان ئەوانەی لەلایەن کۆمپانیاکانی ترەوە بەرهەمدەهێندرێن وەکو کۆمپانیاکانی Mophie و Belkin و  Incipio.
  34. پشتگیریکردنی خێرابارگاوی بوونەوە: ئایفۆن ١٠ توانای خێرابارگاوی بوونەوەی هەیە کە بە تەنها ٣٠ خولەک دەتوانرێت تا ٥٠% بارگاوی ببێتەوە بەڵام لەڕێگەی ئەدابتەری جۆری 29W و 61W و 87W بەکەیبڵی جۆری USB C و بەجیا دەفرۆشرێن.
  35. ئایفۆن ١٠ خاوەنی پاترییەکە کە زیاتر لە ئایفۆن ٧ بەرگەدەگرێت کە نزیکەی ٢ کاتژمێر دەبێت.
  36. پڕۆسێسەری A11 Bionic: ئەم پڕۆسێسەرە کە لەسەر ئایفۆن ١٠ دانراوە خاوەنی دوو کۆرە کە بۆ جێبەجێکردن دانراون و ٢٥% خێراترە و وە خاوەنی ٤ کۆری ترە کە تایبەتن بە چوستی و ٧٠% خێراترە لە A10ی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس.
  37. ئایفۆن ١٠ خاوەنی پڕۆسێسەری M11 motionـە.
  38. Neural engine: ئەپڵ دەڵێت کە neural engine لە پڕۆسێسەری A11 Bionic دایە، دیزاینێکی dual-core ـە کە خەڵک و شوێن و تەنەکان دەناسێتەوە. وە ئەم بزوێنەرە توانای بەجێگەیاندنی ئەرکی هەیە تا ٦٠٠ ملیار لە چرکەیەکدا و هەر ئەمەشە کە لە پشت تایبەتمەندییەکانی وەکو Animoji و Face ID ـیە.
  39. Faster Apple-designed GPU: ئەپڵ ئاماژە بەوە دەکات کە گرافیک کاردە تازەکەی کە خاوەنی سێ کۆرە و بەشێکە لە A11 Bionic ئەوا ٣٠% خێراترە لە A10 Fusionـی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس.
  40.  NFC with reader mode لە ئایفۆن ١٠ دا: ئەپڵ لەماوەی ڕابردوودا Core NFC کە frameworkـێکی نوێی iOS 11 و بەهۆیەوە ڕێگە بە ئەپەکان دەدرێت کە تاگەکانی NFC دیاریبکەن و بدۆزنەوە.
  41. ئایفۆن ١٠ خاوەنی نەوەی پێنجەمی بلوتوزە: بلوتوزی ٥,٠ توانای ٤ جار مەودای زیاتری پەیوەندی گرتنی هەیە و دووجار خێراترە و ٨ جاریش لە توانای ناردنی پەیامدا بە بەراورد لەگەڵ بلوتوزی ٤.٢.
  42. پشتگیری ئایفۆن ١٠ لە Galileo: ئەمە بریتییە لە سیستەمس ئەوروپی Global Satellite Navigation System واتە (GNSS) کە جێگرەوەی Global Positioning System (GPS) ـە کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکییەوە خاوەنداری دەکرێت.
  43. پشتگیری ئایفۆن ١٠ لە QZSS: ئەمە کە کورتکراوەی Quasi-Zenith Satellite System و بریتییە لە سەتەلایتێک بنچینەکراوە لەسەر سیستەمی زیادەکراو بۆ Global Positioning System (GPS) کە لەناو یابان وەردەگیرێت.
  44. میلی دۆخ Status Bar سادەکراوە: کاتژمێرەکە لەلای چەپە و وایفای و نیشانەی تۆڕ و میلی پاتری لەلای ڕاستن.
  45. بۆ چالاککردنی سیری پێویستە پەنجە لەسەر دوگمەی Side دابگریت تا دەکەوێتە ئیش.
  46. بۆ گرتنی وێنەی ڕوونما پێویستە دوگمەی Side + دوگمەی دەنگ بەرزکردن واتە سەرەوە بەیەکەوە لێ بدەیت.
  47. بۆ داخستنی ئەپەکان لەخواری ڕوونماوە پەنجە بکێشە.
  48. بۆ کردنەوەی بەشی دوایین ئەپە کراوەکان پەنجە لەخواری ڕوونما بکێشە بۆ سەرەوە و کەمێک پەنجە ڕابگرە و ئەپەکان دەردەکەون.
  49. ئایفۆن ١٠ خاوەنی دۆکێکی شێوەی ئایپادە.
  50. دیمەنە سێلفییەکان لە ئەپی Clipsدا: کاتێک ئەپی کلیپس لەسەر ئایفۆن ١٠ بەکاربهێنیت ئەوا تایبەتمەندییەک زیاد دەبێت بەناوی Selfie Scenes کە هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی TrueDepthی کامێرای پێشەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بخاتە ناو چەندین دیمەنی سروشی ٣٦٠ پلەیی.

زانیاری: دەتوانیت لە ٩/٢٧ تۆماری پێشوەختە بکەیت تا بتوانیت ئایفۆن ١٠ لە ١١/٣ ٢٠١٧ دەست بخەیت. ئایفۆن ١٠ بە قەبارەی ٦٤ گێگابایت و ٢٥٦ گێگابایت بە نرخەکانی ٩٩٩$ و ١١٤٩$ لە ئەمریکا بەردەست دەبێت و بەگوێرەی وڵات نرخەکان گۆڕانکارییان بەسەردادێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ