فلاش و ماڵتیمیدیا
17, تهمموز 2012
شیکردنەوەی بەرنامەی Multimedia Builder – وانەی کۆتایی –
به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر وه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووین له‌بواری ئۆتۆڕه‌ن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی ئاسانكاری به‌كارهێنانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سوودێكی زۆری هه‌یه وای كردووه كه مرۆڤ خولیای فێربوونی بێت ، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان شیكردنه‌وه‌ی ووردی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌م، لەم وانەیە ئەوەی مابێت بە گوێرەی توانا باسی دەکەم وکۆتایی بە شیکردنەوەی ئەم بەرنامەیە دەهێننین.
7- لیستی Arrange
ئه‌م لیسته به‌كاردێت بۆ ڕیك و پێك كردنی وێنه‌كان یاخود كردنیان به گروپێك بۆ ئاسانكاری.
پێكهاته‌كانی لیستی Arrange :
1- Nudge به‌كاردێت بۆ جێگۆڕینی وێنه یان هه‌ر شتێكی تر به‌هه‌رچوار ئاراسته‌دا ئه‌ویش به یه‌ك پێكسڵ یان 10 پێكسڵ ، به‌مه‌رجێك وێنه‌كه‌ت یان هه‌رشتێكی ترت دیاری كردبێت .
2- Order به‌كاردێت بۆ ڕیكخستنی وێنه ئه‌ویش به بردنه پشت هه‌موویان یاخود سه‌روو هه‌موویان یان پشت یه‌كێكیان یان سه‌روو یه‌كێكیان.
3- Align به‌كاردێت بۆ ڕێكخستن و هێنانه‌وه‌یه‌كی وێنه‌كان یان ئه‌و شته‌ی دیاریت كردووه .
4- Combine به‌كاردێت بۆ گۆڕینی ئه‌و شتانه‌ی دیاریت كردووه بۆ باگراوندی فایله‌كه‌مان به‌بێ هه‌بوونی هیچ ئۆبجێكێك.
5- Group به‌كاردێت بۆ دروستكردنی كۆمهڵهیك بۆ ئاسانكاری.
6- Ungroup به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی دیاریت كردووه.
7- Add to group به‌كاردێت بۆزیادكردنی شتێكی تر بۆناو كرمهڵهكه.
8- Remove from group به‌كاردێت بۆ لابردنی ئه‌و شتیهی دیاریت كردووه له كۆمه‌ڵه‌كه‌دا.
9- Group manager به‌كاردێت بۆ پێشاندانی ئۆبجێكتی كۆمه‌ڵه‌كان.
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (15)…

8- لیستی Effects
ئه‌م لیسته به‌كاردێت بۆ پێ دانی كاریگه‌ری به‌تایبه‌تی بۆ وێنه وه هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ئاسن كاریگه‌ریه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت پێویستی به‌شیكردنه‌وه‌ی درێژ نیه.
9- لیستی Tools
ئه‌م لیسته به‌كاردێت بۆ ڕیكخستنی شریته‌كان و هه‌روه‌ها گۆڕینی شێوه‌ی به‌رنامه‌كه ئه‌ویش به Skins ده‌كرێت كه چوار جۆر شێوه‌ی جوانی تێدایه.
10- لیستی Window
ئه‌م لیسته به‌كاردێت بۆ بینینی ئه‌و میدیایانه‌ی كه كردوتنهوه یان شێوه‌ی پیشاندانی میدیاكان ده‌ست نیشان ده‌كیت.
11- لیستی Help
ئه‌م لیسته به‌كاردێت بۆ یارمه‌تی و ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر .
دووكاری پێویست:
خۆشه‌ویستان ئه‌گه‌ر هاتوو كاره‌كه‌تان به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد پێویسته فایله‌كه به شێوه‌ی Exe كارابكه‌ن له‌گه‌ڵ فایلێكی تر كه ئه‌ویش واده‌كات كه ئه‌و Exe هه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆڕه‌ن بكرێته‌وه ، بۆیه پێویسته كاتێ فایله‌كه‌مان ده‌كه‌ین به Exe ئه‌وه بزانین كه نابێت ئه‌و ناوه‌ی كه بۆ فایله Exe ه كه‌ی داده‌نێین هیچ بۆشاییه‌كی تێدابێت له‌نێوان نوسینه‌كان واتا له‌نێوان نوسینه‌كان Space دانانێین ، چونكه دواتر كه شته‌كانمان خسته ناو سیدیه‌كه‌وه ئه‌وا فایله Exe هكه به ئۆتۆڕه‌ن نابێته‌وه به‌ڵكو به Open with ده‌بێته‌وه.
هه‌ره‌وه‌ها ده‌توانن ئایكۆنی ماڵتیمیدیایهكه بگۆڕن بۆئایكۆنێكی تر ئه‌گه‌ر له‌ناو به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر دا ئایكۆنێكمان دانا ئه‌وا به Color ی 255 و 32×32 نه‌بێت به‌كارنایه‌ت ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كی ساف و جوانی نیه بۆیه پێویسته دوای ئه‌وی فایله‌كه‌مان به Exe پاراست ئه‌وا ئایكۆنێكی جوانی لهوبهرنامان بۆ دروست بكه‌ین كه ئایكۆنیان پێ دروست ده‌كرێت ، باشترین به‌رنامه‌ش بۆئه‌م كاره(Axialis IconWorkshop v6.0 ) .دواتر ئایكۆنه‌كه به‌دوو ڕێگه ده‌توانین له سه‌ر فایله‌كه‌ی Exe ه‌كه‌ی دابنێین :
1- به‌و به‌رنامانه‌ی كه ده‌توانی گۆڕانكاری له فایله Exe كاندا بكه‌یت بۆنمونه وه‌كو به‌رنامه‌ی Restorator .
2- ده‌توانی ئهوئایكۆنهی كه مه‌بستته ببێته ئایكۆنی سیدیهكهت بییخه ناو سیدیه‌كه له گه‌ڵ فایله Exe و فایله ئۆتۆڕهنهكه به‌مه‌رجێك ئه‌و نوسراوه (ICON=KURDISTAN.EXE,0 ) كه له‌ناو فایله ئۆتۆڕهنهكه دایه بیكه‌یت به‌مه (ICON= KURDISTAN.ico) . واتا كوردستان ناوی ئایكۆنهكهمانه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ناو فۆڵده‌رێك دابێت به‌ناوی COMPUTER ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت ( ICON=COMPUTER\KURDISTAN.ico ) لێره‌شدا كوردستان ناوی ئایكۆنهكهمان ده‌بێت كه له فۆڵهری كۆمپیوته‌ر دایه ، دواتر ڕاسته‌وخۆ ئایكۆنهكهمان به‌دیارده‌كه‌وێت كاتێك سیدیه‌كه كارپێ ده‌كه‌ین. بڕوانه وێنه‌ی ژماره (16)…

له كۆتایی دا (Template) ێك كه كۆلێكشنی پڕۆگرامه و به‌به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر دروستم كردووه پێشكه‌ش بێت به‌و كه‌سانه‌ی كه تینوی فێربوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه دواجا هیوادارم به شێوه‌یه‌كی جوان ئه‌م به‌رنامه‌یه‌م ڕوونكردبێته‌وه و ئێوه‌ش سوودێكی زۆرتان لێ وه‌رگرتبێت.
لە کۆتایدا هیوامان وایە توانیبێتمان تۆزقاڵێکی ئەم بەرنامە پێشکەوتووە بە ئێوە بناسێنین وشیکردنەوەکەمان جێگای پێویستی ئێوەبێت وإن شاللە لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن وتا شیکردنەوەی بەرنامەیەکی تر خواتان لەگەڵ بێت.
سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS