ئای ئۆ ئێس
18, ئهیلول 2017
١٣ تایبەتمەندی نوێی IOS 11 کە وات لێدەکات حەزت لێی بێت

بڕیارە ١٩ـی مانگ وەشانی نوێی IOS 11 واتە سیستەمی وەگەڕخەری مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ ڕەوانە بکرێت و تێێدا زۆرێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە لە ئایفۆ ٥ ئێسەوە نوێکارییەکەیان پێدەگات، ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەو سیستەمە دەبن.
-لە وەشانی نوێدا دەتوانیت وێنەی زیندوو بگریت، واتە وێنەکانت بکەیت بە GIF.

ئەپڵ فۆڕماتی وێنە و ڤیدیۆکانی گۆڕیوە بۆ شێوزای HEVC و شوێنی کەمتر دەگرن لە وەشانی پێشتری IOS.

ڕووکاری ئەپستۆر زیاتر پەرەی پێدراوە و نوسین و وێنەکان بەشێوازێکی باشتر دەردەکەون.

زیادکردنی چەندین تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەپی Messages وەک توانای ناردنی وێنەی GIF زیادکردنی ستیکەرەکان و دەیان ئیمۆجی نوێ بۆ ئەپەکە.

دەنگی زیاتر سروشتی کراوە و دەتوانێت وەرگێڕانی باشتر ئەنجام بدات ئەمەش لەڕێی ژیری دەستکردەوە ئەنجام دەدرێـت.

تەختەکلیلی وەشانی نوێی IOS زیرەکتر بووە؛ بۆ نموونە هاوڕێیەکت ناوی چێشتخانەیەکت بۆ دەنێرێت و تۆش دەچیت گەڕان بۆ ناوی چێشتخانە دەکەیت ڕاستەوخۆ پێشنیاری ناوی ئەو چێشتخانەت بۆ دەکات بۆ ئەوەی خێراتر بیدۆزیتەوە.

لە وەشانی نوێدا ئەپڵ ڕێت پێدەدات دەسەڵاتی زیاترت هەبێت بەسەر کۆنتڕۆڵ سەنتەری مۆبایلەکەتدا لە ڕێی ڕاکێشانی پەردەیەکەوە لەبەشی خوارەوەی مۆبایلەکەدا.

شێوازی پیشاندانی ئاگانامەکان سادەتر کراون، وەرە خوارەوە و هەموو ئاگانامەکان دەبینت و چی دیکە هیچ ئاگانامەیەک لەبەرچاوت ون نابێت.

ئەمەش نوێکارییەکە دەتوانێت ژیانت ڕزگاربکات، دەتوانیت وا بکەیت هیچ ئاگانامەیەکت بۆ نەیەت کاتێک شۆفێری دەکەیت.

ئەپڵ ئاڕاستەی چوونە ژوورەوەی بۆ سەدان فڕۆکەخانە و مۆڵ و بازاڕە گەورەکان داناوە تاوەکوو ئاسانتر شوێنەکان بدۆزیتەوە.

دامەزراندنی ڕێکخستنەوەکانی ئایفۆنە کۆنەکەت بۆ ئایفۆنە نوێیەکەت زیاتر ئاسان کراوە.

لەوەشانی پێشووی IOS دا لە کاتی زیاد و کەمکردنی دەنگدا بۆکسێکی گەورە دەهاتە سەر ڕوونمای مۆبایلەکەت، ئەمەش شێوازە نوێکەیە.

چیتر پێویستت بەوە نابێت تێپەڕەوشەی Wi-Fi لەسەر وەرەقەیەک بنووسیت یاخوود لەبەری بکەیت، ئایفۆنەکەت نزیک بکەوە لە هەر ئامێرێکی دیکەی کە بە سیستەمی IOS کاربکات یاخوود Mac گەر کەسی بەرامبەر ڕازیبوو پاشان وەرتدەگرێت.

لیستی ئەو مۆبایلانەی وەشانی IOS 11 یان پێدەگات
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.