بابەتی گرینگ 19, ئه‌یلول 2017

نهێنى ئیمۆجى ٣ مەیموونەکە (???) چییە؟!

لەگەڵ بەرەوپێشچوونى تەکنەلۆژیا و بەردەوامى شۆڕشى تەکنەلۆژى لەتەواوى جیهاندا، هەمیشە بەرهەم و تازەگەرى جۆربەجۆر هاتۆتە کایەوە، گشت هەوڵەکانیش بۆ ئەوەن کەوا ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤ بەهۆى تەکنەلۆژیاوە چاکتر لەوەى کە هەیە بگوزەرێت. لەم چوارچێوەیەدا، دەتوانین (ئیمۆجى – Emoji) وەک هەنگاوێک ببینین بۆ چاکترکردنى ژیانى مرۆڤ، کە ئەرکى گەیاندنى مەبەستە بە ڕوونى لەشێوەى وێنۆچکەى ڕووخساردا، بەشێوەیەکى تر دەتوانین بڵێین گۆڕینەى هەستەکانە لەنێوان دوو کەسى وابەستە بە گفتووگۆى ئەلیکترۆنى.

بێگومان ئیمۆجیەکان هێندە زۆرن لە ئەژمار نایەن، وەلێ لێرەدا باسى دانەیەکیان دەکەین کە بۆتە جێگەى هەڵوەستە لەسەرکردن لاى بەرکاربەرانى ئینتەرنێت؛ ئەویش ئیمۆجى مەیموونەکەیە کە لە ٣ شێوەدا خۆى دەبینێتەوە: (???).

لەوەیە تا ئێستاش هەروا بزانیت کەوا ئەم ئیمۆجیە تەنها ١ ئاژەڵى مەیموونە و ٣ جۆر جووڵەى کردووە، بەڵام نەخێڕ! لەڕاستیدا ٣ ئاژەڵە و هەر دانەیەکیان ٣ جۆرە جووڵەى جیاوازى کردووە و هەر جووڵەیەو هەڵگرى پەیامێکە. ئەمەش هەڵگرى بیرێکى (ژاپۆن)یە بەناوى (The Three Wise Monkeys – سێ مەیموونە ژیرەکە).

هەرسێ مەیموونەکە بەیەکەوە بەرجەستەى بیر و هزرێکى پێشینان واتەنى دەکەن کە دەڵێ: “see no evil, hear no evil, speak no evil” واتە: ” خەراپ مەبینە، خەراپ مەبیستە، خەراپ مەڵێ”. مەیموونەکان جگە لەوەى کە هەریەکەو مەبەستێکى جیاواز دەگەیەنێ، لەهەمان کاتدا هەر یەکەیان خاوەن ناوێکى تایبەتى خۆیانن:

  • ? میزاروو؛ دەستى لەسەر چاوانیەتى | خەراپ مەبینە.
  • ? کیکازاروو؛ دەستى لەسەر گوێچکەیەتى | خەراپ مەبیستە.
  • ? ئیوازاروو؛ دەستى لەسەر دەمیەتى | خەراپ مەڵێ.

سێ مەیموونە ژیرەکە؛ بەهۆى بنەما جوان و ناوازەکەیەوە، وڵات بۆ وڵات فراوان بوو تا گەشتە ئەوەى بگوێزرێتەوە بۆ نێو ئامێرە هۆشمەندەکان لەشێوەى ئیمۆجیدا و بەهۆیەوە جوانتر پەیەمەکانمان بگەیەنین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ