ئای ئۆ ئێس
20, ئهیلول 2017
لیستی ئەو ئامێرانەی پشتگیری ARKitی ئەپڵ دەکەن

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئای ئۆ ئێس ١١ تۆڕی ARKit و ئەپە جیاواز و تایبەتەکانیەتی،وەک ئەپەکانی ڕاستەی خەیاڵی و پێشانگای ئۆتۆمبێل و دیزاینەری کەلوپەلی ناوماڵ و چەندین یاریش، بەڵام بەداخەوە هەموو ئەو ئامێرانەی پشتگیری وەشانی ئای ئۆ ئێس ١١ دەکەن پشتگیری ئەم تایبەتمەندییە ناکەن، بەڵکو تەنها ئەوانەی بە پڕۆسێسەری ئەپڵ ئەی ٩ یاخود نوێتر کار دەکەن کە بریتین لە:
ئایفۆن:
-ئێس ئی
-٦ ئێس
-٦ ئێس پڵەس
-٧
-٧ پڵەس
-٨
-٨ پڵەس
-١٠(ئێکس)
ئایپاد:
-٩.٧ ئینچی نوێ
-پڕۆ ٩.٧ ئینچ
-پڕۆ ١٠.٥ ئینچ
-پڕۆ ١٢.٩ ئینچ
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.