هەواڵ
18, تهمموز 2012
وه‌رگێڕان له‌رێی كامێراوه
به‌رنامه‌ی (wordlens) كه تایبه‌ته به مۆبایلی (ئای فۆن)، به‌كاردێت بۆ وه‌گێڕان و ماناسازیكردن له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی دیكه، له‌رێی كامێرای مۆبالهكهوه، هه‌روه‌ها توانای خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌كانی هه‌یه به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی نابینایان.له ئێستادا ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌نها له نێوان 4 زماندا (ئینگلیزی، ئیسپانی، فه‌ره‌نسی، ئیتاڵی) وه‌رگێڕان ده‌كات، به‌ڵام (ئۆتاڤیۆ گود) داهێنه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه رایگه‌یاند كه كار له‌سه‌ر زیادكردنی زمانه‌كان ده‌كات.به‌رنامه‌كه له‌كاتی كارپێكردنیدا پێویستی به ئینته‌رنێت نیه، به‌ڵكو فه‌رهه‌نگێك به‌كارده‌هێنێت كه له‌ناو بهرنامهكهدایه، زۆر به‌سوده له كاتی گه‌شتكردن بۆ وڵاتێك كه زمانه‌كه‌یان نه‌زانیت، به‌كارهێنه‌ر زۆر به ئاسانی ده‌توانێت واتای ئه‌و نوسراوانه تێبگات كه به زمانێكی تر نوسراون.

سەرچاوە: خەندان