ئەپ و نەرمەکاڵا
26, ئەیلوول 2017
Memu باشترین نەرمەکاڵایە بۆ کارپێکردنی ئەپ و یاریەکانی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر

سلاو لە فێرخوزانی کەی ئای تی ئێن لە بابەتی ئەمجارەمدا نوێ ترین نەرمەکاڵا دەناسێنم پێتان ئەویش نەرمەکاڵای ” Memu ” زۆر نەرمەکاڵای هاوشێوەی نەرمەکاڵای Memu مان هەیە،بۆ کارپێکردنی ئەپەکانی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر سیستەمی ویندۆز،ئەوەی ئەم نەرمەکاڵایە جیا دەکاتەوە لە نەرمەکاڵاکانی تر ئەوەیە دەتوانیت ئەم نەرمەکاڵایە لەسەر سیستەمە جیاوازەکانی ” ویندۆز و ماک و لینوکس ” دایمەزرێنیت وسود لێ وەربگریت بۆ کارپێکردنی یاری و ئەپە جۆروجۆرەکان و ئەنجامدانی چەندین کاری گرنگ لەڕێی کۆمپیوتەرەوە،
ئەو خاڵانەی لە نەرمەکاڵاکانی دیکە جیایی دەکاتەوە:
- توانای داگرتن و کارپێکردنی ڕاستەوخۆی ئەپەکانی هەیە لە کۆگای فەڕمی گوگڵ پلەی.
- خێرایهكی زۆر هەیە له ئیش پێكردنی یاری و ئەپەکان.
- توانای وهكار خستنی لهرزاندن shake هەیە.
- توانای گۆرانكاری بوخچهكانی پهیوهست كراو به ویندۆز
- توانای گۆرینی ناوی دیڤایس IMEI.
- توانای گۆرینی كارپیكراوی سی پی یو رام.
- تەنها بە یەک کرتە دا دەبەزێت و بەیەک کرتە دەچێتە ناو نەرمەکاڵاکەوە.
- ڕاکێشان و دانانی ئەپ و فایلەکان و گواستنەوەیان لە فۆڵدەرێکەوە بۆ فۆڵدەرێکی تر،
- دەتوانیت سود لە ئەندرۆید ٤.٤.٤ وەربگریت بەرزی بکەیتەوە بۆ ٥.١
ئەمانە و چەندان تایبەت مەندی تر لەو نەرمەکاڵایە بەدی دەکرێت بەکارهێنەرانی پێویستە کۆمپیوتەرەکەیان AMD بێت
دەتوان لەسەر ویندۆزەکانی” ویندۆز ٧ هتد ١٠ سودی لێوەربگرن و بەکاری بهێنن.
جگەلەم سیستەمانە بەکارهێنەرانی لینوکس و ماک یش دەتوان سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرن.
دەتوانیت سەردانی سایتی سەرەکی بکەیت بۆ بە دەست هێنانی زانیاری زیاتر و داگرتنی نەرمەکاڵاکە لەم بەستەرەی خوارەوە.
کرتە لێرە بکە
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.