کۆمپیوتەر 18, ته‌مموز 2012

چۆنیەتی بەش بەش كردنی فایل بەهۆی بەرنامەی WinZip

بەرێزان زۆر جار ئێمە فایلی بەش بەش كراومان بینیوە  ئێمەش دەڵێین ئاخۆ ئەم كارە چۆن و چۆن كراوە بۆیە لێرەوە دەمەوێت باسی چۆنیەتی بەش بەش كردنی فایل بكەم لە رێگای بەرنامەی ” WinZip” دەتوانین ئەم كارە ئەنجامبدەن كە ئەمەش زۆر بەسودە بۆ ئەوانەی خاوەن ماڵپەرن بەتایبەتی چونكە لە كاتی ئەپلۆد كردندا رێگا خۆشكەرێكە بۆ ئەوەی فالیەكەمان بەسەر كەوتوویی ئەپلۆد بكەین، فێربوونی ئەم كارەش بە چەند رێگایەكی ئاسان ئەنجام ئەدرێت، بۆ جێ بەجێ كردنی،ئەم چەند هەنگاوەی خوارەوە جێ بەجێ بكە.

 
سەرەتا پێوست ئەو فایلەی دەتەوێت بەش بەشی بكەیت دیاری بكە وەك لە وێنەی ژمارە (1) ڕوونكراوەتەوە.

سەرەتا كیلكی لای ڕاست بكە لەسەر ئەو فایلەی دەتەوێت بەش بەشی بكەیت.
1-    كلیك بكە لەسەر  WinZip
2-    كلیك بكە لەسەر Add to Zip File

پاشان ویندۆیەكمان بۆ دەكرێتەوە بەم شێوەیەی وێنەی ژمارە (2)

تۆ بۆ جێ بەجێكردنی كارەكەت پێویستە كلیك بكەیت لەسەر Add و ڕاستەخۆ فایلەكەت بۆ دەكرێتە یەك بەش ،ئێستا پێوستە فایلەكە بەش بەش بكەین،ئەو فایلەی كرتە یەك بەش دەبڵ كلیكی لەسەر بكە و ڕاستەخۆ بەرنامەی وین زیپ دەكرێتەوە دوای كردنەوەی بەرنامەكە ، پێوستە كلیك لەسەر لیستی Actions و پاشان Split هەڵبژێرە بەم شێوەیە سەیری وێنەی ژمارە (3) بكە.

دوای كلیك كردن لەسەر Split ویندۆیەكت بۆ دەكرێتەوە كە پێویستە ناوێك بۆ فایلەكەت و قەبارە بۆ فایلەكەت دیاری بكەیت بەم شێوەیە لە وێنەی (4)دا ڕوونكراوەتەوە.

پاشان دوای دانانی ناو و قەبارە بۆ فایلەكەت پێوستە كلیك لەسەر ok بكەیت،ئەنجامی كۆتایی وانەكەمان بەم شێوەیە بوو كە لە وێنەی ژمارە (5)دا هاتووە.

بەم شێوەیە ئەتوان هەموو جۆرە فایلێك بكەنە بەش بەش و قەبارەی كەم بكەنەوە.

لێرە بەرنامەی Win Zip وەربگرە

بۆچونی تۆ