ئامێرە هەمەجۆرەکان
30, ئەیلوول 2017
فۆردی ئەمریکی بەرەو قۆناغێکی نوێی دیزاینکردنی ئۆتۆمبێلەکانی هەنگاو دەنێت

وا دیارە لە ئێستادا دیزاینکردنی ئۆتۆمبێلەکان چوونەتە قۆناغێکی تر، ئەکرێت بڵێین قۆناغێکی باشتر، ئەوەتا کۆمپانیای فۆرد گەورە کۆمپانیای بواری ئۆتۆمبێل دەستی بۆ تەکنەلۆژیای Augmented Reality درێژ کردووە و بەمەش دەیەوێت دیزاینی ئۆتۆمبێلەکانی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەستی کردووە بە بە پێدانی ئامێری Hololensـی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە دیزاینەرانی، بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Augmented Realityـی کۆمپانیاکە. تەکنەلۆژیاکە لە بواری جێبەجێکردندایە بۆ سیستەمەکانی فۆرد.
بەمەش فۆرد دەتوانێت هەموو بەشەکانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی بینینی سێ دووریی ببینێت و بە ئاسانی هەڵسەنگاندن بۆ ئۆتۆمبێلەکان بکات.

ئامێری HoloLens یەکێکە لە ئامێرە زیرەکەکانی ئامێرە جیهانە خەیاڵاویەکان، ڕوونتر بڵێین شێوەیەکە لە ئامێری VR کە چەندین ڕوونکردنەوە و تایبەتمەندی ناوازەت بۆ دەخاتە بەرچاو.لە خێزانی سیستەمی ویندۆوز ۱۰ـیە و خاوەن سیستەمێکە هاوشێوەی تایبەتمەندیەکانی سیستەمی ویندۆوز ۱۰ کە ناوی Microsoft Holographicـە و بە شێوەیەکی بچووکتر و بەکارهێنانی ئاسانتر لە ویندۆوز ۱۰ ئەویش بە لەچاوکردنی ئامێرەکە و پەیوەست بوونی ئامێرەکە بەو شتانەی دەوروبەرت کە بەکاریان دێنیت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.