10
گەرمترین 4, تشرینی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

Google Home Mini بناسە

 

لە کۆنگرەکەی ئەمساڵی گووگڵ کۆمەڵە شتێکی تایبەت و ناوازە خرانە ڕوو، یەکێک لەوانە بریتیبوو لە Google Home Mini کە تەواو هاوشێوەی Google Homeە بەڵام لە دیزاینێکی بچووکتر، ئەوەی کە ئەمە جیادەکاتەوە لە گووگڵ هۆم ئەوەیە کە وا دیزاینکراوە کە بەشێوەیەکی باشتر لەگەڵ دیزاینی ماڵەوە ڕێکبخرێت و بگونجێت.
شایەنی باسە لە کۆنگرەکەدا چەند پارچە ڤیدیۆیەک پیشاندرا کە توانا و بەهێزی ئەم ئامێرەی نیشاندەدا، تەکنەلۆژیایەک لەم ئامێرەدا بەکار هاتووە بۆ گەیاندنی دەنگ بە جۆرێتییەکی زۆر بەرز کە گووگڵ بە Smart Sound ناویدەبات، شێوازی کارکردنی ئەم تەكنۆلۆژیایە بەم شێوەیەیە کە لەگەڵ جێگیرکردن و داگیرساندنی ئامێرەکە بەشێوەیەکی داینامیکی کاردەکات واتە شوێنەکەی خۆی دیاریدەکات لە ژوورەکەدا و پاشان کاردەکات بۆ ئەوەی بزانێت کە تۆ لەکوێی ژوورەکە وەستاویت، پاشان بەشێوەیەک دەنگەکە لە بڵندگۆیەکەوە ئاڕاستە دەکات تا بە باشترین شێوە بگاتە گوێت و بە باشترین جۆرێتی بیبیستی.

هاوشێوەی گشت ئامێرەکانی کۆنگرەکە ئەمیش Google assistantی لەسەر جێگیرە، ئەمەش بۆ بەیەکەوە بەستنی گشت ئامێرەکانی ماڵەوە زۆر باشە چونکە هەر ئەندامێکی ماڵەوە خاوەن زانیاری و داتای تایبەت بەخۆیەتی کە لە ڕێگەی ناسینەوەی دەنگی هەر ئەندامێک گووگڵ زانیاریەکانی بۆ دەخاتە ڕوو، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشکەوتنەیە کە لە خودی Google assistant ئەنجامدراوە.

بێگومان مامەڵەی گووگڵ هۆم مینی لەگەڵ منداڵاندا جیاوازە بەجۆرێک کە گووگڵ گرێبەستی لەگەڵ دیزنی کردووە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی هەندێک لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی جیهانی دیزنی لەوانە میکی ماوس و چەند کەسایەتیەکی تر وە بۆ کاتی خەوتنیش کۆمەڵە چیرۆکێکی تایبەت هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی بۆ منداڵەکان بیگێڕیتەوە وە لەگەڵ ئەمانەشدا لەگەڵ گووتنی “OK Google Lets Learn” ئەوا گووگڵ زانیاریەکی نوێ فێری منداڵەکان دەکات جا ئەم زانیاریە لە بوارەکانی مێژوو یان جوگرافیا و هتد دەبێت، ئەمەش وادەکات دایکان و باوکان بەهۆیەوە منداڵەکانیان لە زیان و زۆر بەکارهێنانی ڕوونمای مۆبایل و تابلێتەکانیان بپارێزن.

نرخی ئەم ئامێرە ٤٩$ە و لە ١٩/١١ لە فرۆشگاکان بە سێ ڕەنگ بەردەست دەبێت، کە بریتین لە ڕەنگێکی نیمچە ڕەش، خۆڵەمێشی و ڕەنگێک کە تێکەڵەی پەمەیی و پرتەقاڵییە.

سەرچاوە :
تاگەکان Google home Mini گووگڵ
بۆچونی تۆ