گەرمترین
4, تشرینی یهكهم 2017
Google Home Max بناسە

لەپاڵ ڕاگەیاندنی گووگڵ هۆم مینی گووگڵ هەستا بە لادانی پەردە لەسەر گووگڵ هۆم ماکس کە بە بەراورد بە گووگڵ هۆم قەبارەکەی گەورەترە و وەکو بڵندگۆیەک کاردەکات کە لە کۆنگرەکەدا ئەوە خرایە روو کە ئەم ئامێرە دەنگ بەشێوەی سێ دووری بڵاودەکاتەوە و Google Assistantیشی لەسەر جێگیرە ئەمەش خاڵێکی تری بەهێزی ئەم بڵندگۆیەیە.

لەپاڵ جوانی دیزاینی ئەم بڵندگۆیە جۆرێتی دەنگیشی زۆر بەهێزە چونکە پێکهاتووە لە پێنج پێکهاتەی سەرەکی کە ئەمانەن:
- کوتاڵێکی تایبەت کە دەنگەکە کۆنترۆڵ دەکات
- دوو بڵنگۆی جۆرێتی بەرز.
- دوو بڵندگۆی تری تایبەت بۆ گەیاندنی دەنگێکی بەرزتر
- سەکۆیەکی پشتگیری دەنگ
- چێوەیەکی پۆلیکاربۆنی ڕەق
هەموو ئەمانە دەنگێک دەردەکەن کە ٢٠ ئەوەندەی گووگڵ هۆم بەرزترە.
بەمەبەستی بەنرخکردنی ئامێرەکە پێشتر گرتە ڤیدیۆیەکیان ئامادەکردبوو کە دانەیەک لەم ئامێرەیان بەخشیبوو بە DJی بەناوبانگ Diplo کە ئەمیش بە ئامێرێکی گرینک و بەسوود بۆ ئارەزوومەندانی گوێگرتن لە میوزیک پێشنیاری دەکات.

شایەنی باسە نرخی ئەم بەرهەمە نوێیە ٣٩٩ دۆلار دەبێت لەگەڵیشیدا کڕیار سوودمەند دەبێت لە ١٢ مانگ لە ڕاژەی Youtube Music وە لە مانگی ١٢ لە فرۆشگاکان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.