ئاسایشی ئەلیکترۆنی
7, تشرینی یەکەم 2017
مەترسییەکی ئاسایش لە ئەپی Uber بۆ ئایفۆن بوونی هەیە!

لە کۆدی ئەپی Uberەوە بۆ ئایفۆن ئاشکرابووە کە ئەپەکە توانای تۆمارکردنی ڕوونما و چوونە ناو زانیاری تایبەتی بەکارهێنەرانی هەیە بەبێ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە!
Uber ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئەو شتە بەکارناهێنن و هیچ بەڵگەش نییە کە بەکاریانهێنابێت، بەڵام هەبوونی ئەو توانایە لە لایەن کۆمپانیاکەوە پرسیاری گەورە دروست دەکات دەربارەی ئاسایشی ئایفۆن.
Will Strafach توێژەرەوەی ئاسایش دەڵێت ئەپڵ هەرگیز توانای لەو شێوەیەی بە کۆمپانیاکانی لایەنی سێیەم نەداوە و ئەمە یەکەم جارە کاری لەو شێوەیە بکات، ئەم توێژەرەوەیە کۆدی کۆمەڵێکی زۆر ئەپی پشکنیوە و هیچ ئەپێکی تری نەبینیوە توانای لەم شێوەیەی هەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر Uber سەرپێچی یاساکانی کۆگای ئەپ ستۆری کردووە و هەڕەشەی سڕینەوەی ئەپەکەی لێ کراوە لە لایەن ئەپڵەوە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.