ئای ئۆ ئێس
15, تشرینی یه‌كه‌م 2017
١٠ نهێنی شاراوه‌ی سه‌فاری له iOSـدا بزانه!

بێگومان وێبگه‌ڕی سه‌فاری بۆ ئایفۆن و ئایپاد سه‌رباری ڕووكاره ساده‌كه‌ی، وێبگه‌ڕێكی به‌هێز و به‌توانایه. وێبگه‌ڕی دڵخوازی هه‌مووانه له‌سه‌ر ئای ئۆ ئێس به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بێ ئاگان له زۆربه‌ی ئه‌و نهێنیانه‌ی كه ئه‌م وێبگه‌ڕه هه‌یه‌تی.
زۆربه‌ی زۆری فرمانه پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌م وێبگه‌ڕه له‌پشتی په‌نجه داگرتنه ماوه درێژه‌كان خۆیان شاردووه‌ته‌وه و تۆش به ئاسانی نا‌توانیت هه‌ستیان پێ بكه‌یت مه‌گه‌ر به‌بێ مه‌به‌ست و له‌خۆوه تاقیكردنه‌وه بكه‌یت و ئه‌نجامێكی هه‌بێت یان كه‌سێك پێت بڵێت. ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تۆ زۆر كاتت له فێربوونی ئه‌م جوڵانه به‌فیرۆ نه‌ڕوات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕۆژانه كاتێكی زۆرت بۆ بگه‌ڕێته‌وه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م وێبگه‌ڕه، له‌خواره‌وه ١٠ نهێنیمان بۆ ڕیزكردوویت و تۆش قۆڵی لێ هه‌ڵماڵه و فێریان ببه.
زۆربه‌ی ئه‌م نهێنیانه‌ی خواره‌وه له كۆنه‌وه هه‌ن و هه‌ندێكیشیان له‌گه‌ڵ iOS11 زیادكراون و ئێمه‌ش گشتی بۆ ئێوه ده‌خه‌ینه ڕوو و بفه‌رموون:
داگرتنی دوگمه‌ی Back/Forward

بێگومان كاتێك هه‌ر وێبگه‌ڕێك به‌كاردێنیت ئه‌وا چه‌ندان په‌ڕ هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه و به‌مه‌ش مێژوویه‌كی زۆری كردنه‌وه‌ی پهڕهكان دروست ده‌كه‌یت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر له‌ناو وێبگه‌ڕی سه‌فاری بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه بنێیت به دوگمه‌ی Back/Forward ئه‌وا لیستی دوایین ئه‌و په‌ڕانه‌ی كه پێش په‌ڕی ئێستا كردوتنهتهوه ده‌رده‌كه‌ون و ده‌توانیت په‌نجه به هه‌ر یه‌كێكیان بنێیت و بگهڕێییتهوه بۆیان.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر دوگمه‌ی Bookmarks

بێگومان له‌سه‌ر ئای ئۆ ئێس بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕێك دڵخوازبكهیت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌بێت په‌نجه به دوگمه‌ی Share دابگریت و پاشان Add Bookmark بدۆزیته‌وه و ئیتر به‌م شێوه‌یه دڵخواز ده‌بێت.
به‌ڵام ڕێگه‌یه‌كی خێرا و باشتر ئه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه له‌سه‌ر وێنۆچكه‌ی Bookmarks بگریت و به‌م شێوه‌یه‌ی له وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه دیاره لیستێك ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێك له هه‌ڵبژارده‌كان بریتییه له Add Bookmark و ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌یه‌وه په‌ڕه‌كه دڵخواز ده‌بێت. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی Add to Reading List زیاد ده‌بێت كه بۆ زیادكردنی په‌ڕه‌كه بۆ لیستی خوێندنه‌وه‌كان به‌كاردێت.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر دوگمه‌ی Tabs

وێنۆچكه‌ی Tabs به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی تابه كراوه‌كان به‌كاردێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه‌ی له‌سه‌ر دابگریت ئه‌م لیسته‌ی كه له وێنه‌كه‌دا دیاره ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند بژارده‌یه‌كی تێدایه.
به‌هۆی ئه‌م لیسته‌وه ده‌توانیت گشت تابه كراوه‌كان دابخه‌یت یان ئه‌و تابه‌ی كه ئێستا كردووتهتهوه دابخه‌یت و یان تابێكی Private واته تایبه‌تی بكه‌یته‌وه یان تابێكی نوێ بكه‌یته‌وه. وه هه‌روه‌ها له ئایپاددا بژارده‌ی زیاتریش ده‌رده‌كه‌ون له‌وانه Open Split View كه له دۆخی Full Screen دا بیت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر دوگمه‌ی Add Tab

دوگمه‌ی Add Tab كه په‌نجه‌ی پێدابنێیت ئه‌وا خۆكارانه تابێكی نوێ ده‌بێته‌وه به‌ڵام به پهنجهداگرتنی ماوه درێژ لیستی دوایین ئه‌و تابانهی كه پێشتر كراوه‌بوون ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ كاتێك گرنگه كه جار هه‌یه به‌بێ مه‌به‌ست تابێكت له‌ده‌ست داده‌خرێت و ئیتر به‌م ڕێگه‌یه ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆی.
ئه‌م دوگمه‌یه له‌سه‌ر ئایپاد به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی سه‌فاری دیاره و ئیتر هه‌مان كاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه له ئایفۆندا هه‌یه پێی ده‌كرێت.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر دوگمه‌ی Done

كاتێك دوگمه‌ی Tabs لێده‌ده‌یت به‌م شێوه‌یه‌ی له وێنه‌كه هه‌یه تابه كراوه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و هه‌روه‌ها سێ دوگمه‌ی تریش ده‌رده‌كه‌ون كه یه‌كێكیان Doneـه. ئاسایی، كاری ئه‌م دوگمه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌شی سه‌ره‌كی سه‌فاری و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له به‌شی تابه كراوه‌كان. به‌ڵام كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ په‌نجه‌ی له‌سه‌ر دابگریت ئه‌وا بژارده‌ی داخستنی گشت تابه كراوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و تۆش به‌یه‌ك په‌نجه به‌بێ ماندوو بوون گشت تابهكان داده‌خه‌یته‌وه.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر لینكه‌كان واته به‌سته‌ره‌كان له‌ناو په‌ڕێكی ئینته‌رنێت

ئه‌گه‌ر په‌نجه به لینكێك واته به‌سته‌رێك دابگریت له‌ناو په‌ڕێكی ئینته‌رنێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ئه‌م به‌سته‌ره ده‌بێته‌وه به‌ڵام كه په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ڕابگریت بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ئه‌وا لیستێكی وه‌كو ئه‌م لیسته‌ی ناو وێنه‌كه دێت كه چه‌ند فرمانێكی له‌خۆی گرتووه.
فرمانه‌كان بریتیین له Open بۆ كردنه‌وه‌ی بهستهرهكهیه له هه‌مان په‌ڕدا و بژارده‌ی Open in New Tab بۆ كردنه‌وه‌ی بهستهرهكهیه له تابێكی نوێ‌دا و Add to Reading List بۆ زیادكردنی بهستهرهكهیه بۆ لیستی خوێندنه‌وه و بژارده‌ی Copy بۆ له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی بهستهرهكهیه و بژارده‌ی كۆتایش كه Share ـه بۆ هاوبه‌شی پێكردنی بهستهرهكهیه.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك له‌ناو په‌ڕێكی ئینته‌رنێت

بێگومان كه وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌ڕێكی ئینته‌رنێت ببینیت ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی بكه‌یت ده‌بێت بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ڕابگریت و ئیتر لیستێكی وه‌كو ئه‌م لیسته‌ی له وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ركه‌وتووه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند فرمانێكی له‌خۆی گرتووه كه زۆربه‌یان هی هه‌مان نهێنی پێشترن جگه له Save Image نه‌بێت كه بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی وێنه‌كه به‌كاردێت.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر وێنۆچكهكانی Favorites

كه كاتێك سه‌فاری ده‌كه‌یته‌وه زۆربه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی دڵخواز واته Favorite كراون له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی سه‌ره‌كی سه‌فاری ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌گه‌ر تۆ بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه‌یان له‌سه‌ر دابگریت ئه‌م دوو بژارده‌یه دێت كه له وێنه‌كه‌دا دیاره. بژارده‌ی Delete كه بۆ سڕینه‌وه‌ی دڵخوازهكهیه و بژارده‌ی Edit كه بۆ ده‌ستكاریكردنی دڵخوازهكهیه له ڕووی گۆڕینی به‌سته‌ر یان شتێكی تری په‌یوه‌ندیدار.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر دوگمه‌ی Reload

ئاسایی كه په‌نجه به دوگمه‌ی Reload دابگریت ئه‌وا په‌ڕه‌كه نوێ ده‌بێته‌وه به‌ڵام كه بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه‌ی له‌سه‌ر دابگریت ئه‌وا بژارده‌ی Request Desktop Site ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیشی به‌گه‌ڕخستنی وه‌شانی سه‌ر كۆمپیوته‌ری هه‌مان ماڵپه‌ڕه. بۆ نمونه فه‌یسبووك له‌سه‌ر مۆبایل شێوه‌یه‌كه و كاتێك ئه‌م بژارده‌یه به‌كاردێنیت ده‌یكاته ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ و ڕوومێز واته دێسكتۆپ هه‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر Content Blockerـت بۆ سه‌فاری دابه‌زاندبن ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌م بژارده‌یه بژارده‌یه‌كی تریش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش Reload Without Content Blockersـه بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌بێ ئه‌و Content Blockerـانه په‌ڕه‌كه نوێ بكاته‌وه.
داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر دوگمه‌ی Reader

ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تازه‌یه و له ئای ئۆ ئێس ١١ دا هه‌یه و به‌هۆی داگرتنی ماوه درێژ له‌سه‌ر دوگمه‌ی Reader ده‌توانیت وا بكه‌یت بۆ ماڵپه‌ڕێكی دیاریكراو بابه‌ته‌كانی ڕاسته‌وخۆ له دۆخی Reader ده‌ربكه‌ون له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاسایی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ربكه‌ون به‌مه‌ش دوورده‌بیت له ڕیكلام و ئه‌و ناوه‌ڕۆكه بێ سوودانه‌ی كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی په‌ڕێك ده‌رده‌كه‌ون.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌كاربێنیت ئه‌وا ماڵپه‌ڕێكی بۆ نمونه وه‌كو كه‌ی ئای تی ئێن بكه‌ره‌وه و یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی بكه‌ره‌وه و پاشان په‌نجه به‌و دوگمه‌یه بنێ كه له وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه به بازنه‌ی سور دیاریكراوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌ست هه‌ڵمه‌گره ده‌بینیت بژارده‌ی Use on “ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه” له‌گه‌ڵ Use on All Websites ده‌رده‌كه‌وێت و تۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی دیاریكراو به‌كاری بێنیت ئه‌وا ده‌توانیت یه‌كه‌م بژارده هه‌ڵبژێریت و به‌م شێوه‌یه هه‌ركاتێك بابه‌ته‌كانی كه‌ی ئای تی ئێن بكه‌یته‌وه له دۆخی Reader ده‌یانكاته‌وه.
بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه پێویسته په‌نجه له‌سه‌ر هه‌مان دوگمه‌ی Reader كه له وێنه‌كه به بازنه‌ی سور دیاریكراوه دابگریت و ئێستا له‌جیاتی Use on، بژارده‌ی Stop On ده‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه ده‌توانیت ڕایبگریت.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ١٠ نهێنی بوون له سه‌فاری دا. با بزانین كام له‌م نهێنیانه نوێ بوون به‌لای تۆه‌وه و له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ی ئێمه فێرییان بوویت. له كۆمێنته‌كان بینوسه.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!