بابەتی گرینگ

فەرهەنگی زاراوە تەکنەلۆژییەکان بەناوی Kitn IT Dictionary بە فەرمی ڕاگەیەندرا

وەک ئاشنان بوون بە کارەکانی کەی ئای تی ئێن و ساڵانە لە ساڵیادی تۆڕەکەیدا وەک هەست کردن بە بەرپرسیارێتی قۆناغەکە چەندین پڕۆژەی ڕاگەیاندووە، کە توانیویانە سوودیان هەبێت لە قۆناغەکەدا.
لەمانگی چوارەوە و بەبەردەوامی سەرقاڵی پڕۆژەیەکین ئەویش فەرهەنگێکی ئایتییە http://dict.kitn.net کە تێیدا هەوڵمان داوە پێناسە و مانای وشە تەکنەلۆژییەکان کۆ بکەینەوە کە لە ئێستادا خۆی لە چەند هەزار وشەیەک دەبینێتەوە و بە بەردەوامی و کاری لەسەر کراوە و دەکرێت.
‎بێگومان هیچ پڕۆژەیەک بەدەر نییە لە کەم و کوڕی و هەوڵی جددیمان داوە تاوەکو فەرهەنگێکی باش بخەینە بەردەست هەم لە ڕووی ڕوکار و ناوەڕۆکەوە بێهاوتا بێت، هەروەها هەوڵمان داوە بەشێکی زۆری ئەو وشانەی لە فەرهەنگەکەدا هەن ڕوونکردنەوەیان لەسەر بنوسین.
‎ئێوەی خوێنەری کەی ئای تی ئێنیش دەتوانن لە ڕێی سەرنج و پێشنیارەوە بەشداربن لەگەڵمان و هەروەها دەشتوانن ووشە زیادبکەن بۆ فەرهەنگەکە لەڕێی بەشی ناردنی ووشەوە تاوەکوو ببینە خاوەنی فەرهەنگێکی دەوڵەمەندی زمانی کوردی.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو فەرهەنگ
‎ئامادەکارانی فەرهەنگ:

سەلمان خالید؛ سەرپەرشتییاری فەرهەنگ
محمد شوان و سەردار عبدالله و مجمد کازم و سەلمان خالید بەشدارییان کردووە لە نووسینی ووشەکاندا.
‎ڕامین شێروانی دیزاینی وێبی بۆ ئەنجامداوە.
‎فەرهەنگەکە لە سەرەتایدایە و هەر چەندە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، لەوانەیە وەک پێویست نەمان توانی بێت زاراوەی هەموو بەشەکانی تەکنەلۆژیا کۆبکەینەوە، خۆشحاڵ دەبین گەر ئێوە بتوانن لەگەڵماندابن و پێکەوە برەو بدەین بە فەرهەنگەکە.

لە پێناو زیاتر دەوڵەمەندبوونی فەرهەنگەکەدا هەوڵمانداوە و لە چەند کەسێک مان پرسیوە بۆ ئەوەی زاراوەکانی نێو پەرتووکەکەیان بەکاربهێنین لەوانەش مامۆستا هێمن مەلا کەریم بەرزنجی و بەشێکی وشەکانیش لە ویکیپیدیای سۆرانییەوە وەرمان گرتوون”دەستی خۆشی تایبەتمان هەیە بۆیان”، جگە لەوەی دەیان دەستەواژەی وەرگێردراو هەن لە ماڵپەری Kitn کە نوسەران بە دواداچوونیان بۆ کردووە و وشە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان نووسیوە کە تا ڕادەیەکی زۆر باش هاوکار بووە لە خێرا تەواو بوونی کارەکان.

10 تشرینی یه‌كه‌م، 2017