ئامێرە هەمەجۆرەکان

ستراتیژیەتی سۆنی بۆ دیزاین و کامێرای مۆبایلەکانی

لەگەڵ هاتنی ڕووداوی کۆنگرەکانی جیهانی مۆبایلی ئەمساڵ، بەرهەمەکانی سۆنی بە ئاشکرایی نیشاندران، کە درێژەدان به بابەتی ئامێری ئێکسپێریا پڕۆجێکتەر بوو لەگەڵ نیشاندانی چوار جۆر مۆبایلی نوێ. ئامێرە مۆبایلەکانی سۆنی جیهانیین لەگەڵ بوونی چەندەها هەوادار، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە کۆمپانیاکە لە کۆگاکاندا باڵادەستە و بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکانی گووشیوە، هەرچەندە بە تەواوی کە ئەمە گرنگیەکی وەهای بۆ تەواوی هەواداران نیە. پێدەچێت دیزاینی مۆبایلی سۆنی بەرەو ماندووبوون ببرێن، هەرچەندە سۆنی لەم دوو سێ ساڵەی ڕابردوودا گۆشەداری دیزاینی مۆبایلەکانی نوێکردووەتەوە.

بۆچی کامێراکانی سۆنی زۆرتر لە زۆر گرنگن؟

نوێترین مۆبایلەکانی سۆنی مۆبایلەکانی ئێکس زێد ۱ و ئێکس زێد ۱ کۆمپاکت بوون، وە درەوشاوەترین بەرهەمە مۆبایلەکانی سۆنی لەم دواییەدا لە ڕووداوی کۆنگرەی جیهانی مۆبایلەکان MWC17 هەردوو مۆبایلی ئێکسپێریا ئێکس زێد پریمیەم و ئێکس زێد ئێس بوون، هەردوو مۆبایلەکە خاوەن کامێرای ۱۹ مێگاپێکسڵی بوون لە دواوەدا بە تەکنەلۆژیای MotionEye کە دەتوانیت خاوترین جۆری ڤیدیۆ تۆماربکەیت بە ڕێژەی زیاتر له پێکهێنانی ۹٦۰ وێنە لە چرکەیەکدا، کە باشترین جۆری ڤیدیۆی خاوت دەستبکەوێت کە سۆنی بە SuperSlowMotion ناوی دەبات.
هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن شێوازێکی گرتنی نوێی وێنەن، کە چوار وێنە بۆ هەر ساتێک تۆمار دەکات بە شێوازێکی زیرەک. ئەمەش وادانراوە کە هەمیشە بە دڵنیاییەوە دەتوانیت باشترین جۆری وێنەت دەستبکەوێت، ئەمەش لێرەدا بە تەواوی و بە یەکسانی لە ئامێرەکانی تردا نیە. هەروەها وەکو بەرهەمهێنەرەکانی تر، سۆنی پێکسڵی گەورەتر درووستدەکات بۆ باشترکردنی وێنە تۆمارکردن لە کەشە تاریکەکاندا.

تایبەتمەندیی کامێراکانی ئێکسپێریا

هەندێک ڕەخنە دەگرن کە گوایە سۆنی تەنها گرنگی بە بوونی تایبەتمەندییەکانی لە کامێراکانی دەکات و لە هەر بەرهەمێکدا تەنها یەک دوو تایبەتمەندی دیار لە کامێرای مۆبایلەکانیدا هەیە، وە سۆنی تەنها گرنگی بە کامێرادا دەدات. لێرەدا هۆیەکی جوان هەیە کە بۆچی هەمیشە سۆنی دەیەوێت تایبەتمەندیە تاکەکانی لە هەر کامێرایەکی مۆبایلێکیدا پێشانبدات، وە ئەوەش ئەوەیە کە هەستەوەرەکانی ExmorRS هەمیشە داهاتێکی مەزن دەبن بۆ سۆنی کاتێک له مۆبایلێکی کۆمپانیاکانی تردا بەکار دەهێننرێن ئەمەش بۆ زیاتر برەودان و ناساندن بە هەستەوەرەکانە.

دیزاینی ئێکسپێریا و ڕەخنەکان

ئەمە لەوانەیە پرسیارێک بێت و بڵێین؛ بۆچی سۆنی لە هەڵبژاردەی (مانەوە لە گۆشەی دیزاینەکانی ئێکسپێریادا) دەمێنێتەوە!؟ ئەو دیزاینەی کە سێ ساڵە لەسەری گوزەر دەکات بە نوێکردنەوەی جیاواز؟ بەڵام بەو جۆرەش نیە، هەر مۆبایلێکی لە نەوەی زنجیرەیەک بن بە بۆ ماوەیی تا ڕادەیەکی زۆر لە یەک دەچن، بەڵام لە ئێکسپێریادا جیاوازیەکە هێندە زۆر نیە! هەوادارانی تایبەتی سۆنی لە دیزاینەکانی ئێکسپێریا تێدەگەن، بەڵام هەیانە ڕەخنەی تەواوەتی دەگرن لە مۆبایل و لە کۆمپانیاکە بەهۆی دیزاینەوە.

با بچووکترین ئەگەریش باس بکەین کە بۆچی دیزاینی ئێکسپێریا لەلایەن خەڵکانەوە ڕەخنەی لێدەگیرێت. کۆمپانیای سۆنیش وەکو هەموو مۆبایلی کۆمپانیاکانی تر بۆ مۆبایلەکانی خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی بۆ دیزاین، واتا لە هەر مۆبایلێکدا سروشتێکی تایبەت بە کۆمپانیاکە هەیە! گرنگتر لەمە، بابەتی دیزاین دەکەوێتە سەر ئارەزووی بەکارهێنەر، شتێکی هەڵەیە ئەگەر بڕیار لەسەر دیزاین بدرێت، چونکە خەڵکانێک هەیە دیزاینی ئێکسپێریا بە نایاب دەزانن، وە خەڵکانێکی تر بە نەگونجاو.

فرۆشتنی ئێکسپێریا

بە سادەیی دیارە کە سۆنی پێویستی به فرۆشتنی دەیان ملیۆنی مۆبایلەکانی نیە، سۆنی لە فرۆشتنی مۆبایلە نوێیەکانی قازانجی کردووە بەڵکو لە نوێترین ئاماری بازرگانی مۆبایلەکاندا توانیویەتی ڕێژەیەکی باشتر لە ساڵی پار قازانج بکات، ئەگەر مۆبایلەکانیش پڕفرۆشترین نەبن بۆ سۆنی گرنگ نیە، چۆن؟ شیکەرەوەی بەشی مۆبایل لە پێگەی CCS، باس لەم بابەتە دەکات و دەڵێت “مۆبایلی ئێکسپێریا ئێکس زێد پریمیەم مۆبایلێکی شاهانە و ئاستبەرزی ئەندرۆیدە، بەڵام تاکە پرس فرۆشتنی مۆبایلەکانی سۆنیە بەرامبەر ئەپڵ و سامسۆنگ.” سۆنی گەورەترین بازرگانی هەستەوەرەکانی کامێرایە، ئەو هەستەوەرەکانی کامێرای مۆبایلیش دروستدەکات. بازرگانی هەستەوەر بۆ سۆنی زۆرتر لە زۆر داهات بۆ کۆمپانیاکە کۆدەکەنەوە، لەو کاتەی کە لەلایەن کۆمپانیاکانی ترەوە دەکڕدرێن. بۆمان ڕووندەبێتەوە تایبەتمەندی و چۆنیەتی مۆبایل ناکەوێتە سەر چەندێتیی فرۆشتن، گەر خەڵک بەهۆی خەمخۆری سامانی کۆمپانیاکە ڕەخنە دەگرێت ئەوا با خەمیان نەبێت، چونکە هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە؛ (سۆنی گەورەترین بازرگانی هەستەوەرەکانی کامێرایە، ئەو هەستەوەرەکانی کامێرای مۆبایلیش دروستدەکات. بازرگانی هەستەوەر بۆ سۆنی زۆرتر لە زۆر داهات بۆ کۆمپانیاکە کۆدەکەنەوە، لەو کاتەی کە لەلایەن کۆمپانیاکانی ترەوە دەکڕدرێن).

بێگوومان بۆ ئەم بابەتە بیر و ڕای جیاواز هەن، دەکرێت تۆش بیر و ڕای جیاوازت هەبێت، هەروەها دەکرێت بیر و ڕای من هەڵە بێت. هەر بۆ ئەم مەبەستە دەتوانرێت لە بەشی لێدوان زانیاری و بیر و ڕای باش ئاڵوگۆڕ بکرێت و تێگەشتن بۆ بابەتەکە زیاتر ببێت.

پشت بە زانیاریی و پرسەکانی پێگەی AndroidPit بەستراوە.

10 تشرینی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
306