ئەندرۆید 13, تشرینی یه‌كه‌م 2017

وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ بۆ هواوەی مەیت ٩ بەردەستبوو

 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەندێک وێنەی دزەپێکراو هەبوون دەربارەی دوایین ڕووکاری تایبەت بە هواوەی EMUI 6، لەو وێنە دزەپێکراوانەدا ئەوە خرابووە ڕوو کە ڕووکارەکە لەسەر دوایین وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ بنیاتنراوە.

کۆمپانیاکە بڕیاری دا ئەم وەشانە تاقیکارییە بۆ گەشەپێدەران بەردەست بخات، بۆ بەکارهێنانی ئەم وەشانە تاقیکارییە پێویستە مۆبایلی هواوەی مەیت ٩ت هەبێت.

بۆ بەدەست گەیشتن و تاقیکردنەوەی ئەم وەشانە سەرەتا پێویستە بەرنامەی Beta Friendly User Test دابگری لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیاکە. دوای ئەوە بەرنامەکە دابمەزرێنە و خۆت تۆماربکە بۆ وەشانە تاقیکاریەکە.

هەرچەندە، ژمارەیەکی کەم کەس دەتوانێت ئەم وەشانە تاقی بکاتەوە لە ئێستادا بە گوێرەی چەند ڕاپۆرتێک، هواوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم وەشانە تاقیکارییە بۆ ٢٥٠ کەس سنووردار دەکات.

EMUI 6 بنیاتنراوە لەسەر دوایین وەشانی ئەندرۆید ٨.٠ ئۆریۆ، بۆیە هەموو ئەو تایبەتمەندییانە لەخۆ دەگرێت کە گووگڵ ناساندنی لەم وەشانەدا.

هەروەها لەم وەشانەدا ڕێگەت پێدەدات شریتی جوڵە (Navigation Bar) بە ئارەزووی خۆت دەستکاری بکەی، دەتوانی بەشی خوارەی مۆبایلەکە تایبەتمەندی جووڵەی بۆ دابنێی بە شێوەیەک کاتێک پاڵی پێوەدەنێیت بۆ سەرەوە فرمانێک بکات یاخود بۆ هەرلایەک.

هەروەها لە EMUI 6 دا دەتوانی ڕوونی ڕوونماکە کەم بکەیتەوە لە ١٠٨٠پیکسڵ بۆ ٧٢٠پیکسڵ، لەم مۆبایلەدا ئەم دوو ڕوونیە بەردەستن ئەگەر ڕوونی زیاتر هەبێت دەتوانرێ کەمی بکەیتەوە یان زیادی بکەیت بە ئارەزووی خۆت.

بەگوێرەی کۆمپانیا چیینیەکە، ئەم بەرنامەیەی لە ٣ی ١١دا تەواو دەبێت.

دوایین وەشانی جێگیر و بێ کێشە بۆ هواوەی مەیت ٩ کەمێک درەنگتر دەگات. وێڕای ئەمە، هواوەی مەیت ١٠ ئەم وەشانەی لەسەر دەبێت هەر لە کاتی نمایشکردنیەوە.

مۆبایلەکانی تری هواوەی کە ئەم وەشانەیان پێدەگات هواوەی پی ٩ و پی ١٠ن. لە زنجیرەی ئۆنەر هەریەکە لە ئۆنەر ٨ و ئۆنەر ٩ ئەم وەشانەیان پێدەگات هەروەها لە بەشی مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان ئۆنەر ٦ ئێکس پێی دەگات و ئەگەر هەیە ئۆنەر ٥ ئێکسیش ئەم وەشانەی پێ بگات، ئەمە جگە لە ئۆنەر ٨ ڵایت و زنجیرەی نۆڤا ٢.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ