بابەتی گرینگ

زانیاری لەسەر یاری Gran turismo Sport؛ لێخوڕینی لاسایی کەرەوەی ڕاستەقینەی جیهانیی [نوێ کراوەتەوە]

لە جیهانی یارییەکان بێگوومان یاری Gran turismo ـمان بیستووە، لە ئێستا و لە ڕابردووشدا. لە ڕابردووەوە تا ئێستا کۆمپانیای گەشەپێدەری یارییەکە Polpyhony ئەزموونێکی زۆری کەڵەکە کردووە چونکە ئەزموونی کۆمپانیاکە لەگەڵ یارییەکە ۲۰ ساڵە. زنجیرە یاری Gran turismo چەند بەشێک لە خۆ دەگرێت یەکەم بەرهەم لە زنجیرەکە له ساڵی ۱۹۹۷ بوو وە لە ئێستاشدا نوێترین بەش لە یارییەکە Gran turismo Sportـە و یاری ناوبراو یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییەکان چونکە سۆنی گرنگییەکی زۆری بەم یارییە داوە و دەیەوێت بەم یارییەی سەرنجی یارییکەرانی ئێکسبۆکس ڕابکێشێت، چونکە Gran turismo Sport تایبەتە بە ئامێری پلەی ستەیشن ٤ و تەنیا یارییەکەرانی ئەو خزمەتگوزارییە دەتوانن بە دەستی بخەن. [نوێ کراوەتەوە] یارییەکە لە بەرواری  بڵاو بووەتەوە لە ئەمریکا لە پڕفرۆشترین یارییە تایبەتەکانی سۆنی بوو.

گرافیک و شێواز و تایبەتمەندییەکانی Gran turismo Sport

گرافیکی ئەم یارییە لە لوتکەدایە و خاوەن چەند تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشە. دەتوانیت بە ڕوونی 4K ئەم یارییە بکەیت و کە ئەم ڕوونییە چێژێکی تر بە یاریکەر دەدات، بەڵام بێگوومان پێویستە پلەیستەیشن ٤ پرۆت هەبێت. لە یارییەکەدا ڕەنگی ئۆتۆمبیلەکان Wide-Colourـن و ڕەنگی ڕاستەقینە دەبەخشن، وە لە ناوازەترین تایبەتمەندییەکانی یارییەکە بوونی تایبەتمەندیی ڕێکخستنی ڕووناکی HDR هەیە و دەتوانیت بە ئاسایی هەست بە ڕووناکییەکان لە شوێنی جیاوازی نەخشەکە بکەیت.
سیستەمی یاریکردنی Gran turismo Sport چۆنە؟ بە پێی ئەوەی یاریەکە لە جۆری Racingـە، ۳ شێوە یاریکردن لە خۆ دەگرێت ئەوانیش شێوەکانی Sport و Campaign و Arcadeـیە، وە دەتوانیت بە هەردوو باری Online و Offline یاری بکەیت. پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی ئامێری ڕاستیی خەیاڵیی VRـی پلەیستەیشن دەکات و بینینێکی جیاوازتر دەدات! کە هەروەک دیزاینەری یاری و سەرۆکی Polpyhony کازوونۆری یاماچی دەڵێت “بەڕاستی یارییەکە لەگەڵ ئامێری VR زۆر باش سروشتیانەیە!”

یاریەکە پاڵەوانیەتی لە خۆ دەگرێت کە تایبەتن بە یەکێتی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل. دوو پاڵەوانیەتی لە یارییەکەدا هەیە، کە ئەوانیش پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکانە کە  یارییکەر تێیدا دەتوانێت بە وڵاتی خۆی بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە بکات، لەگەڵ پاڵەوانیەتیی جامی بەرهەمهێنەرەکان کە ڕێگە بە یاریکەر دەدات بە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای دڵخوازیی خۆی یاری بکات. یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە یاری  Gran turismo Sport لەوانی تر جیادەکاتەوە، بوونی Live eSports Eventـە! کە ئەمە لە هەردوو پاڵەوانیەتییەکەدا هەیە و بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەتوانیت یاریەکانی پاڵەوانییەتیەکە بە هاوشێوەی ئەوەی کە ئێستا لە پاڵەوانیەتییە جیهانییەکاندا هەیە ببینیت. شێوازی یاریی کردنی فرەیاریکەر – موڵتی پلەیەر لەگەڵ کاتی نێودەوڵەتییە و کرتە لە بەشی سپۆرت بکە و یاریەکان ببینە. کاتێک دەچیتە ناو هەر نەخشەیەک بۆ ماوەیەک پێویستە چەند خولێک لە نەخشە بکەیت بۆ ئەوەی کاتی بڕینی نەخشەکەت بۆ هەژمار بکرێت و لە کاتی دەستپێکردنی یاریەکە لە ڕیزبەندێکی باش جێگیر ببیت.

نەخشە و ئۆتۆمبێلەکانی  Gran turismo Sport

۱۹۰ ئۆتۆمبێل و ۱۹ نەخشە بە ۲۷ شێوەی جیاواز هەن، بۆ یەکەمین جار لە یارییەکەدا ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیای Porsche هەیە جگە لە ئۆتۆمبێلەکانی Porsche RUF، ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی یارییەکە مافی بۆ لەبەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن Porscheـەوە نەبوو. شێوازیی ڕێکخراوەیی ئۆتۆمبێلەکانیش بەسەر ٤ کۆمەڵەدا دابەشکراون.

ئەمەش ڤیدیۆی فەرمی ناساندنی یارییەکە

[su_youtube url=”https://youtu.be/sQAvaDhb8jo” width=”500″ height=”300″]

هاوکات وەشانی تایبەتی ئامێری پلەیستەیشن ٤ بۆ ئەم یارییە هەیە

[su_youtube url=”https://youtu.be/HktW_KRwC4Q” width=”500″ height=”300″]

سەرچاوە:

13 تشرینی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
481