ئینتەرنێت
20, تهمموز 2012
زیادکراوەی Adblock Plus بۆ لابردنی ریکلامە بێزارکەرەکان.
بەناوی خوای گەورە ومیهرەبان، سەلامی خوا لە گشت لایەک. جیهانی ئینتەرنێت زیاتر ئاڵۆزبوونی پێوە دیارە ولەگەڵ ئەم ئاڵۆزبوونانەشدا ئەم ریکلامە بێزارکارانەن کە لەسەر پێگە ئینتەرنێتییەکان دەردەکەون وزۆر جار ئەم ڕیکلامانە شتی خەراپیشیان تێدا دەردەکەوێت کە مرۆڤ بەرەو هەڵدێردەبات جا بۆیە ئەم زیادکراوەیە بۆ فایر فۆكس 14 هەیە بەناوی Adblock Plus کە بەکاردەهێنرێت بۆ لابردنی ڕیكلامه بێزاركه‌ره‌كان كه ئێستا شتێكی زۆر بڵاوه له جیهانی ئینته‌رنێت ته‌نانه‌ت هەندێك له‌و ڕێكلامانه گومانی بوونی فایرۆسیشان لێده‌كرێت.
ئێستاش چۆنیەتی زیادكردنه:-
سه‌ره‌تا برۆ بۆ ئه‌م لینك:
https://addons.mozilla.org/en/firefox/addon/adblock-plus

پاشان وەکو لە وێنەکە دیارە کلیک لە دوگمەی add to Firefox بکە.
پاش تەواوداونلۆد بوونی دوگمەی Install Now لێبده بۆ دابه‌زاندنی:

فایر فۆكسهكهت ڕیستارت بكه و ئێستا بڕۆ بۆ هه‌ر پێگەیەک كه ده‌ته‌وێت، ده‌بینین ڕێكلامه‌كانی لابردووه وه‌بۆ زیاتر دڵنیابوون ئه‌و لینكه‌ی له فایەرفۆكس كردووته‌وه كۆپی بكه بۆ وێگەڕێکی تر دەبینیت لەو وێبگەڕەی تر ریکلامە بێزارکەرەکان پیشان دەدات.
بەڕێزان ئەمەی سەرەوە بۆ وێبگەڕی فایەرفۆکس بوو بەڵام ئەگەر تۆ بەکاربەری گۆگڵ کرۆمیت ئەوا لەم لینکەوە ئەم زیاکراوەیە بۆ گۆگڵ کرۆمەکەت زیاد بکە:
https://chrome.google.com/webstore/detail/cfhdojbkjhnklbpkdaibdccddilifddb?utm_source=chrome-ntp-icon
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
نوسەر دڵشاد چوارقوڕنەیی
دەست خۆش کاک دڵشاد.. هیوامان بەردەردەوامیتە.
زۆر سوپاس كاكه سه‌ردار گیان..به‌پێی توانا إن شاءالله