ئەندرۆید
14, تشرینی یەکەم 2017
زانیارییە دزەپێکراوەکان لەسەر مۆبایلە نوێیەکەی ڕەیزەر

گەورە کۆمپانیای دروستکەری ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەر (ڕەیزەر) لە ۱ـی مانگی داهاتوو بە فەرمی یەکەمین مۆبایلی زیرەکی کۆمپانیاکەی نمایش دەکات، وا چاوەڕوان دەکرێت ببێتە باشترین مۆبایل بۆ یاری ئەلکترۆنییەکان و توانایی کارپێکردن یارییەکانی بە هێڵکارییەکی زۆر ورد هەبێت.
هەندێک زانیاری دزەپێکراو لەسەر مۆبایلەکە: چیپی مۆبایلەکە بریتی دەبێت لە سناپدراگۆنی ٨۳٥ـی ۱۰نانۆمەتری کە ئەمەش لە ئێستادا بەهێزترین چیپە لەلایەن سناپدراگۆنەوە، ڕوونماکەی ٥.۷ ئینج بە ۱٤٤۰پیکسڵ دەبێت، تێکرایی لاییەکەی ۱٦:۹ دەبێت.وە بیرگەیی زانیاری کاتی (٨)گێگابایت و (٦٤)گێگابایت بۆ بیرگەیی ناوەکی. کامێرایەکی ۱۲ مێگاپیکسڵ لە دواوە و کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسڵی بۆ پێشەوە، جگه لەمانەش وا چاوەڕوان ئەکرێت ئەندرۆید ۷.۱.۱ـی لەسەر جێگیر کرابێت.
هەندێک لە تایبەتمەندی و هەستەوەر کە لە مۆبایلەکە بوونی دەبێت:

گەر بەم تایبەتمەندییە دزەپێکراوانە بێت، ئەوا نرخی ئامێرەکە زیاتر لە ۱۰۰۰ دۆڵاری ئەمەریکی دەبێت چونکە هەمیشە بەرهەمەکانی ڕەیزەر نرخیان بەرزە.
لێزان فاخیر
هەرزەکارێک و خوێندکارێکم، خولیام بۆتە تەکنەلۆژیا، هەوڵئەدەم وەکو نووسەرێک لە رێگایی کەی ئای تی ئێنەوە زانیاری بە ئێوە ببەخشم، زیاتر گرنگی بە سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید و یارییە ئەلیکتڕۆنیەکان ئەدەم، نەوەک بە تەنها من بەڵکو تەواوی ستافی کەی ئای تی ئێنیش تەنها ئامانجمان گەیاندنی زانیارییە بە خوێنەرانمان بە زمانی شیرینی کوردی.