ئەپ و نەرمەکاڵا
16, تشرینی یه‌كه‌م 2017
ئه‌پی Windowed بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه له ئینسته‌گرام له‌سه‌ر ویندۆز و ماك دابگره

بێگومان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر تۆڕی ئینسته‌گرام تایبه‌تمه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌ڕێگه‌ی وێبگه‌ڕی مۆبایله‌كانه‌وه به‌رده‌ست كرد و به‌هۆیه‌وه به‌بێ ئه‌پی ئینسته‌گرامیش ده‌توانیت وێنه بڵاوبكه‌یته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ته‌نها بۆ وێبگه‌ڕی مۆبایلهكانه و هێشتاش نا‌توانیت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر له‌ناو تۆڕی ئینسته‌گرام وێنه بڵاوبكه‌یته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری ماك و ویندۆز ئینسته‌گرام به‌كاربهێنیت و وێنه‌ی لێ بڵاوبكه‌یته‌وه، ئێمه ئه‌پی Windowed به ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌ناسێنین.
ئاسایی ئه‌پی Windowed بریتییه له ئه‌پێكی ساده كه له شێوه‌ی وێبگه‌ڕێك دایه و تایبه‌تمه‌ندی فره هه‌ژماری ئینسته‌گرام و دوگمه‌ی Reload و Back و Forwardـی تێدایه و وایكردووه له ڕووپه‌ڕی ئه‌پی ئینسته‌گرامی مۆبایل بچێت. ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌په ده‌یكات هه‌ڵده‌ستێت به‌وه‌ی كه پێگه‌ی ئینسته‌گرام وه‌كو هی مۆبایل بكاته‌وه و به‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه چالاكده‌بێت و تۆش تا ٥ هه‌ژمار ده‌توانیت زیادبكهیته ناو ئه‌په‌كه و له‌ڕێگه‌یه‌وه ئینسته‌گرام به‌كاربهێنیت.
به‌كارهێنانی ئه‌په‌كه زۆر ساده‌یه و ڕاسته‌وخۆ كه ده‌یكه‌یته‌وه داوای چوونه‌ناو هه‌ژماری ئینسته‌گرامی خۆتت لێ ده‌كات و ده‌توانیت له‌سه‌ره‌وه به كرته كردن له وێنۆچكه‌ی Profile له‌سه‌ر ئه‌په‌كه له‌سه‌ر Account 1 پاشه‌كه‌وتی بكه‌یت. ئینجا كه ئه‌كاونتی ترت ویست ئه‌وا پێویسته له‌هه‌مان شوێن بۆ نمونه كرته له Account 2 بكه‌یت و به‌مه‌ش داوات لێ ده‌كات به هه‌ژماری ترت بچیته ژووره‌وه. ئیتر به‌م شێوه‌یه تا ٥ هه‌ژمار ده‌توانیت زیادبكه‌یت.
ئه‌په‌كه بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ماك و ویندۆز به‌رده‌سته و له‌م به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه ده‌توانن دایبگرن:
كرته بكه بۆ ماك
كرته بكه بۆ ویندۆز
زانیاری زیاتر له پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌په‌كه به‌م ناونیشانه وه‌ربگره: Windowed.io
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!