شاومی
17, تشرینی یه‌كه‌م 2017
مۆبایلی Redmi 5A ڕاگه‌یاندرا؛ یه‌كێك له هه‌رزانترین مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كان

چه‌ند مانگێكی كه‌م دوای ڕاگه‌یاندنی Redmi Note 5A، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌ك و مۆدێلێكی تر له مۆبایله‌كانی شاومی بێته سه‌ر سه‌كۆ، بفه‌رموون مۆبایلی نوێی Redmi 5A بناسن. ئه‌و مۆبایله‌ی نرخه‌كه‌ی له ٩٩ دۆلار\٧٧ یۆرۆ ده‌ست پێده‌كات، كه به‌نزیكه‌یی نرخه‌كه‌ی هه‌مان نرخی نه‌وه‌ی پێشتریه‌تی كه Redmi 4A بوو. كه یه‌كێكن له هه‌رزانترین مۆبایلی ناو مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كان.
له‌ناو ئه‌م مۆبایله نرخ گونجاوه‌دا، ڕوونمایه‌كی ٥ ئینجی به ڕوونی ٧٢٠ پێكسڵی هه‌یه و پڕۆسێسه‌ری سناپدراگۆن ٤٢٥ و ڕامێكی ٢ گێگایی به بوونی بیرگه‌ی ناوخۆیی ١٦ گێگابایتییه‌وه و هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه شوێنی ده‌رچه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی هه‌یه و ده‌توانیت بیرگه‌ی پێ زیاتر بكه‌یت. جێگه‌ی باسه، مۆبایله‌كه ڕاسته‌وخۆ به ڕووكاری MIUI9 به‌رده‌ست ده‌بێت.
مۆبایلی Redmi 5A خاوه‌نی كامێرایه‌كی ١٣ مێگاپێكسڵییه له‌سه‌ر ڕووی پشته‌وه‌ی به بوونی فه‌تحه‌ی (f/2.2) و كامێرایه‌كی ٥ مێگاپێكسڵی له‌سه‌ر ڕووی پێشه‌وه‌ی بۆ گرتنی وێنه‌ی سێلفی. كامێرای پشته‌وه‌ی توانای گرتنی ڤیدیۆیی هه‌یه به ڕوونی 1080p به ٣٠ فره‌یم (وێنه) له چركه‌یه‌كدا.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مه نه‌وه‌یه‌كی نوێیه، به‌ڵام هێشتا به گۆڕانكاری ڕیشه‌یی هه‌ژمار ناكرێت به‌ڵكو له شێوه‌دا هه‌مان شێوه‌ی نه‌وه‌ی پێشتره و به‌ڵكو له پاترییهكهیدا ١٠٠ ملی ئه‌مپێر كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئێستا خاوه‌نی ٣٠٠٠ ملی ئه‌مپێره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، هێشتاش نا‌توانیت له‌گه‌ڵ نرخه‌كه‌ی هیچ بڵێیت. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی كڕینی ده‌كه‌یت له ئێستاوه له چین به‌رده‌سته بۆ ناوتۆماركردنی پێش وه‌خته و دواتریش چه‌ند فرۆشگایه‌كی سهڕهێڵی ده‌ست ده‌كه‌ن به فرۆشتنی وه‌كو Xiaomi Mall و JD.com و Lynx چه‌ند دانه‌یه‌كی تریش.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!