ئەندرۆید
18, تشرینی یەکەم 2017
لە کۆتایدا یاری (Monument Valley 2) بە ئەندرۆید دەگات
یاری Monument Valley یەکێکە لە باشرین یارییە مەتەڵیەکانی ۲۰۱٤، گەشەپێدەر و بڵاوکەرەوەی یارییەکە ustwo gamesـە، یەکەمین زنجیرەیی لە ساڵی ۲۰۱٤ـە دا بڵاوکرایەوە بۆ ئەندرۆید و iOS، بەڵام زنجیرەیی دووەم لە حوزەیرانی ئەم ساڵ بڵاوکرایەوە بۆ iOS، وە لە ئێستادا لە کۆگایی گووگڵ پلەی بەردەستە و لە ٦ـی مانگی داهاتوو بڵاو]ەکرێتەوە بۆ ئەندرۆید.
چیڕۆک و شێوازی یارییەکە:
دایکێک ڕابەراتی منداڵەکەی دەکات بۆ ئەوەی گەشتێکی سەرکێشیانە ئەنجامبدات بە ناو تەلارسازیێکی ئەفسووناوی، بەم شێوەیەش لە یارییەکەدا فێری نهێنی تەلارسازی دەبیت، شێوازی یارییەکەش تۆ لەسەرت پێویستە کە ڕارەو و شوێنە نهێنەیەکانی ناو ئاستەنگەکان بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی دەرباز ببیت و بگەیت بە لوتکە.
وێنەکانی یارییەکە:
لێزان فاخیر
هەرزەکارێک و خوێندکارێکم، خولیام بۆتە تەکنەلۆژیا، هەوڵئەدەم وەکو نووسەرێک لە رێگایی کەی ئای تی ئێنەوە زانیاری بە ئێوە ببەخشم، زیاتر گرنگی بە سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید و یارییە ئەلیکتڕۆنیەکان ئەدەم، نەوەک بە تەنها من بەڵکو تەواوی ستافی کەی ئای تی ئێنیش تەنها ئامانجمان گەیاندنی زانیارییە بە خوێنەرانمان بە زمانی شیرینی کوردی.