مایکرۆسۆفت
19, تشرینی یه‌كه‌م 2017
وه‌شانی نوێی ویندۆز ١٠ به‌ناوی Fall Creators Update به‌فه‌رمی به‌رده‌ست كرا

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ مایكرۆسۆفت له كۆنگره‌ی Build 2017 به‌فه‌رمی وه‌شانی داهاتووی ویندۆزی نمایشكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌ست ده‌كرێت، ئه‌وه‌تا به‌فه‌رمی له به‌رواری ١٧\١٠\٢٠١٧ وه‌شانی Windows 10 Fall Creators Update بۆ به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز به‌رده‌ست كرا.
بێگومان به‌رده‌ست بوونی ئه‌م ئه‌پده‌یته وه‌كو هه‌میشه ورده ورده به‌به‌كارهێنه‌ران ده‌گات و تۆش ده‌توانیت به پشكنینی به‌شی ئه‌پده‌یتی ویندۆز بزانیت كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌م وه‌شانه‌ی بۆ هاتووه یان نا. ئیتر كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت گونجاوبێت بۆ ئه‌م وه‌شانه و نۆبه‌ی گه‌یشت بێت ئه‌وه ده‌ست ده‌كات به داگرتن و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی له‌سه‌ر ڕوونما داوای ئه‌وه ده‌كات كه چ كاتێكت پێ باشه نوێكردنه‌وه‌كه واته ئه‌پده‌یته‌كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابمه‌زرێت. به‌م شێوه‌یه كاتێكی ده‌ده‌یتێ و ویندۆزه‌كه‌ت به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ Fall Creators Update.
سه‌رباری ئه‌وه‌یشی كه له به‌شی ئه‌پده‌یت پێت نه‌گه‌یشت بێت ئه‌وا هێشتاش ده‌توانیت له‌م به‌سته‌ره‌وه (كرته بكه بۆ كردنه‌وه‌ی) له‌ڕێگه‌ی Update Assistanceـه‌وه ویندۆزه‌كه‌ت به‌رزبكه‌یته‌وه و یان ده‌توانیت فایلی ISOـی ئه‌م وه‌شانه دابگریت و به شێوه‌ی ئاسایی وهشانهكهت به‌رزبكه‌یته‌وه.
شایه‌نی باسه، ئه‌م وه‌شانه‌ی ویندۆز ١٠ كه ناسراوه به Windows 10 Fall Creators Update چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نایابی بۆ زیادكراوه و یه‌كێك له گرنگترینه‌كان بریتییه له پشتگیری كردنی له Windows Mixed Reality كه پشتگیری له‌و جۆره چاویلهكانه ده‌كات كه ڕاستی خه‌یاڵی به‌رده‌ست ده‌كه‌ن و له كۆگای زۆربه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ری كه‌سی به‌رده‌ستن. بۆ زانیاری ورد ده‌رباره‌ی گرنگترین زیادكراوه‌كان له‌م وه‌شانی ویندۆز ١٠ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌مان كه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ نمایشی ئه‌م وه‌شانه بڵاومان كردووه‌ته‌وه.
گشت شتێک دەربارەی وەشانی داهاتووی ویندۆز ١٠ بەناوی Fall Creators Update كرته بكه بۆ كردنه‌وه.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!