کۆمپیوتەر
19, تشرینی یه‌كه‌م 2017
Surface Book 2 به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفته‌وه ڕاگه‌یاندرا

كۆمپیوته‌ری Surface Book 2 به یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین كۆمپیوته‌ری كه‌سی داده‌نرێت له زنجیره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانی Surface كه تا ئێستا مایكرۆسۆفت به‌رهه‌می هێنابێت. به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێزه كه پشتگیری له جیهانی ڕاستی تێكه‌ڵاو واته Windows Mixed Reality ده‌كات و پشتگیری له زیره‌كی ده‌ستكرد و فێربوونی ئامێری واته Machine Learning ده‌كات، وه هه‌روه‌ها توانای ئیشپێكردنی ده‌یان یاری قورس و سێ ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هاوكاری دیزایینه‌ران و گه‌شه‌پێده‌ران و هونه‌رمه‌ندان و زانایان ده‌كات كه كاره‌كانیان به زیاده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ئامێره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
بێگومان كۆمپیوته‌ری Surface Book 2 فره كاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌توانرێت وه‌كو كۆمپیوته‌ری كه‌سی و وه‌كو كۆمپیوته‌رێكی ئۆفیس و هه‌روه‌ها تابلێت به‌كاربهێندرێت ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌هۆی دیزایینه نایابه‌كه‌ی كه به چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت گۆرانكاری به‌سه‌ر دابهێندرێت.
ئه‌م لاپتۆپه دوایین پڕۆسێسهرهكانی ئینتێڵی له‌سه‌ر به‌كارهاتووه كه نه‌وه‌ی هه‌شته‌می زنجیره‌ی كۆرهكانن و هه‌روه‌ها دوایین گرافیك كارده‌كانی ئێنڤیدیای له‌سه‌ره به‌ناوی NVIDIA GeForce GTX 1050 به بوونی بژارده‌ی جۆری ١٠٦٠ـیش، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌م نه‌وه‌یه‌یی Surface Book 2 پێنج جار له نه‌وه‌ی پێش خۆی به‌هێزتره و وه‌كو مایكرۆسۆفتیش ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت له ماكبووك پڕۆی به تاچ باڕیش به‌هێزتره به‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ی ده‌گاته ١٧ كاتژمێر بۆ لێدانی ڤیدیۆ كه ئه‌مه ٧٠% له ماكبووك درێژتره.
[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/4ck5RbTQj28″]
شایه‌نی باسه ئه‌و شته‌ی وایكردووه كه Surface Book 2 ببێته ئامێرێكی نمونه‌یی به‌لای دیزایینهر و گه‌یمه‌ران و هه‌وادارانی یاری و ئه‌ندازیاران و گه‌شه‌پێده‌ران ئه‌وا ئه‌و توانسته سهرسوڕهێنهرهیهتی كه پێشكه‌شی ده‌كات. كۆمپیوته‌ری Surface Book 2 به دوو قه‌باره به‌رده‌ست ده‌بێت. یه‌كه‌مییان ١٣ ئینجه و كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی ١,٥ كگم ده‌بێت و دووه‌مییان ١٥ ئینجه و كێشه‌كه‌ی ٢ كگم ده‌بێت.
ڕوونمای Surface Book 2 خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی Pixel Senseـه و پشتگیری Surface Pen و Surface Dial ده‌كات. جێگای تێڕامانه كه Surface Book 2ـی ١٥ ئینجی ڕوونماكهی خاوه‌نی ٧ ملیۆن پێكسڵه كه ئه‌مه‌ش ٤٥% زیاتره له ماكبووك پڕۆ.

سه‌باره‌ت به به‌رده‌ستبوونی، ئه‌وا ئامێری Surface Book 2 جۆری ١٣ له ٩ی مانگی داهاتوو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك له بازاڕه‌كانی جیهان ناونوسینی پێش وه‌خته ده‌ست پێده‌كات، وه Surface Book 2ـی ١٥ ئینجی له كۆگا فه‌رمییه‌كانی مایكرۆسۆفت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی Microsoft.com به‌رده‌ست ده‌بێت و ڕۆژی گه‌یاندیش ١٦ی مانگی داهاتوو ده‌بێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!