ئەندرۆید
19, تشرینی یهكهم 2017
نۆکیا مۆبایلی نۆکیا ٧ی ڕاگەیاند

نۆکیا نوێترین مۆبایلی زیرەکی خۆی ڕاگەیاند. نۆکیا ٧ بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٣٠ کار دەکات کە خاوەن ٨ ناوکی Cortex-A53 و یەکەی چارەسەری گرافیکی Adreno 508ـە، لاشەی مۆبایلەکە لە شووشە و کانزا پێک هاتووە و ڕوونما ٥.٢ ئینچەکەی لە جۆری LCDـیە بە ڕوونی ١٠٨٠x١٩٢٠ پیکسڵ.
لە دواوە کامێرایەکی ۱٦ مێگاپێکسڵیی بە تیرەی چاوی f/1.8 هەیە و لە پێشەوەش کامێرایەک بە ٥ مێگاپێکسڵ بوونیان هەیە، مۆبایلەکە هاوشێوەی نۆکیا ٨ خاوەن تایبەتمەندی Bothiesـە کە ڕێگای پێدەدات لە هەمان کاتدا وێنە و ڤیدیۆ بە هەردوو کامێرای پێشەوە و دواوە تۆمار بکات.
مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکی ٣٠٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێر و دەرچەی ٣.٥ ملیمەتر بیستۆک و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە، ئەندرۆید نوگەتی لەسەر جێگیرە و لە داهاتوودا ئۆریۆ و وەشانی دواتریشی پێدەگات.
٢٤ی ئەم مانگە مۆبایلەکە لە چین بەم نرخانە بەردەست دەبێت:
٢٤٩٩ یوان(٣٧٧ دۆلار) بۆ ٦٤گب+٤گب
٢٦٩٩ یوان(٤٠٧ دۆلار) بۆ ٦٤گب+٦گب
لە ئێستادا زانیاری دەربارەی بەردەست بوونی لە دەرەوەی چین نییە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.