ئەپ و نەرمەکاڵا
20, تشرینی یهكهم 2017
فێرکاری: چۆنییەتی بەکارخستنی بەشی UI Tuner و نیشاندانی ڕێژەی سەدی پاتری لە مۆبایلە نوێیەکانی نۆکیا

یەکێک لە بەشەکانی ڕێکخستنەکان(Settings)ی مۆبایلە نوێیەکانی نۆکیا بریتییە لە UI Tuner، بەڵام لە سەرەتای کڕینی مۆبایلەکان ئەم بەشە دیار نییە و دەبێت بەکاربخرێت، بەکارخستنی زۆر ئاسانە، لە سەنتەری ئاگادارکردنەوەکان وێنۆچکە(icon)ی ڕێکخستنەکان دادەگریت و بۆ چەند چرکەیەک پەنجەت هەڵناگریت تاوەکوو بەشەکە بەکار دەخرێت.

دەتوانیت لە ڕێگای UI Tuner کۆمەڵێک شتی نوێ بۆ مۆبایلەکەت زیاد بکەیت گرنگترین و پێویست ترینیان زیادکردنی ڕێژەی سەدی پاترییە بۆ شریتی ئاگادارکردنەوەکان لە بەشی سەرەوەی مۆبایلەکەت.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.