ئەپڵ 20, تشرینی یه‌كه‌م 2017

ئەپڵ بەرهەمهێنانی ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس بە ڕێژەی ٥٠٪ کەم دەکاتەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاماژە بەوە درا کە فرۆشی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس لە ئێستادا لە هی ئایفۆنە نوێیەکان زیاترە! ئێستاش سەرچاوەیەک لە تایوانەوە باس لەوە دەکات کە ئەپڵ بڕیاری داوە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس بە ڕێژەی ٥٠٪ لە مانگەکانی ١١ و ١٢.

بەرپرسانی زنجیرەی بەرهەمهێنان ئاماژە بەوە دەکەن کە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئایفۆنە نوێیەکان دوای ماوەیەکی زۆر کەم لە ڕاگەیاندنیان بەرهەمهێنانیان کەم کرایەوە، بڕیاربوو لە ١١-١٢ مانگی داهاتوودا، بۆ هەر مانگێک ١-١.٢ ملیۆن ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس بەڕی بکرێنە بازاڕەکان، بەڵام ژمارەکە کەم کراوەتەوە بۆ ٥٠٠-٦٠٠ هەزار بۆ هەر مانگێک.

هۆکاری ئەم بڕیارە فرۆشی کەمی ٨ و ٨ پڵەسە، هۆکاری ئەم فرۆشە کەمەش ئەوەیە کە هەندێک لە کڕیاران ئایفۆنە نوێیەکان بە شایەنی نرخەکانیان نازانن و گۆڕانکاری زۆریان تیادا بەدی ناکەن و پێیان باسترە ئایفۆنە کۆنترەکان بکڕن و چەند دۆلارێک کەمتر خەرج بکەن، بێگومان خەڵکێکی زۆریش چاوەڕێی ئایفۆن ١٠یە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ