ئەندرۆید
20, تشرینی یهكهم 2017
کامێرای هواوەی مەیت ١٠ پڕۆ لە لایەن Dxomarkەوە هەڵسەنگێندرا

ماڵپەڕی بەناوبانگی Dxomark بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنەکانی و نوێترین تاقیکردنەوەی خۆی لەسەر هواوەی مەیت ١٠ پڕۆ ئەنجامداوە و نمرەی ٩٧ خاڵی پێداوە! بەمەش مۆبایلەکە لە پلەی دووەم دێت لە دوای مۆبایلەکانی گووگڵ پیکسڵ ٢ و ٢ ئێکس ئێڵ.
مۆبایلەکە لە تۆمارکردنی وێنە ١٠٠ خاڵ و لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ ٩١ خاڵی وەرگرتووە و پێش هەریەک لە ئایفۆن ٨ پڵەس و گالەکسی نۆوت ٨ کەوتووە، شایەنی باسیشە ئەمە یەکەم مۆبایلی هواوەییە لە دوای گۆڕینی شێوازی تاقیکردنەوەکان لە لایەن ماڵپەڕەکەوە تاقی بکرێتەوە.
کرتە بکە بۆ سەردان کردنی ماڵپەڕەکە و زانینی وردەکاری زیاتر و ڕیزبەندی ئێستای مۆبایلەکان.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.