ئەپ و نەرمەکاڵا
21, تشرینی یه‌كه‌م 2017
به‌فه‌رمی ئه‌په‌كانی Adobe CC 2018 ڕاگه‌یاندران

به‌رواری ١٨\١٠\٢٠١٧، ئه‌دۆبی له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ناو Adobe MAX Creativity Conference، به‌فه‌رمی چه‌ند نوێكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌په‌كانی خۆی ڕاگه‌یاند.
سێ له ئه‌په‌كانی ئه‌دۆبی كه ماوهیهكهبوو له تاقیكردنه‌وه‌دا بوون به فه‌رمی له وه‌شانی بێتاوه هاتنه ده‌ره‌وه و بوونه وه‌شانی فه‌رمی ئه‌وانیش Adobe XD CC كه ئهپێكه بۆ دیزایین كردنی ڕووكاره واته User Interface و Adobe Dimension CC بۆ كاری Compositingـی ٢ ڕه‌هه‌ندی بۆ ٣ ڕه‌هه‌ندی و وه Adobe Charcter Animator CC بۆ دیزایینكردنی كه‌سایه‌تی ٢ ڕه‌هه‌ندی.
هه‌ر له میانه‌ی نوێكردنهوهكانیدا، ئه‌دۆبی وه‌شانێكی نوێی Lightroom CC ناساند كه تایبه‌تمه‌ندی cloud storageـی له‌گه‌ڵ تێكهه‌ڵكێش كراوه، وه هه‌روه‌ها وه‌شانی نوێی له هه‌ر یه‌كه له ئه‌په‌كانی فۆتۆشۆپ سی سی و ئیندیزاین سی سی و ئیڵستره‌یته‌ر سی سی و پریمیێر پڕۆ سی سی و ئافته‌ر ئیفێكتس سی سی ڕاگه‌یاند.

فۆتۆشۆپ سی سی ١٤٠٠ فڵچه‌ی نوێی بۆ زیادكراوه ئه‌مه‌ش له‌دوای كڕینی KyleBrush.comـه‌وه دێت، هه‌روه‌ها ئه‌دۆبی ئامراز و فێركاری نوێی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تایین له به‌كارهێنانی فۆتۆشۆپ‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه ئاسان و ساده بێت به‌كارهێنانی ئه‌په‌كه و ئه‌م ئامراز و فێركارییانهش له په‌نجه‌ری Learn به‌رده‌ستن.

ئه‌دۆبی كاته‌لۆگی كلاودی ئه‌دۆبی لایتڕووم له‌گه‌ڵ ئه‌دۆبی فۆتۆشۆپ تێكهه‌ڵكێش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست گه‌یشتن به وێنه‌كانی لایتڕووم ئاسان و خێرابێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، چه‌ند ئامرازێكی نوێ بۆ ده‌ستكاری كردنی وێنه‌ی ٣٦٠ پله‌یی به‌رده‌ست كراون له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆره ماسكێكی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكخستن و ده‌ستكاری ناوخۆیی.
هه‌روه‌ها، فۆتۆشۆپ سی سی ئامرازی به‌ڕێوه‌بردنی فڵچه ئاماده‌كراوه‌كان و خودكارانه ڕێكخستنی فڵچه‌كان و ئامرازی باشتری ماسك و دیاركردن و هه‌روه‌ها ئامرازی نوێی Curvature Pen و چاكسازی له توانستی وێنه‌كێشان و چه‌ندان نوێكاری تر و چاكسازی تر ئه‌نجام دراون.

ئه‌دۆبی ئیڵستره‌یته‌ر سی سی گۆڕانكاری له ڕووكاری بنچینه‌ییدا كراوه به‌بوونی په‌نجه‌ره‌ی تازه‌ی Properties كه هاوكاری ده‌ست پێگه‌یشتنی خێراتر به كۆنتڕۆڵهكان و ڕێكخستنی په‌نجه‌ره‌كان ده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی له‌سه‌ر ڕووكاری كاركردنی ئه‌په‌كه. هه‌روه‌ها ئیڵستره‌یته‌ر له‌م وه‌شانه نوێیه‌یدا پشتگیری تا ١٠٠٠ ئاڕتبۆرد ده‌كات و بوونی بژارده‌ی ناچالاككردنی Zoom to Selection و پشتگیری كردنی له چه‌ندانی فۆنتی جیاوازی تازه و global color swatches.
ئیندیزایین سی سی پشتگیری له endnote و annotations بۆ زیادكراوه، هه‌روه‌ها چاكسازی له ستایڵی ته‌نه‌كان و چوارده‌وری پهڕهگرافهكان كراوه و بژارده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌قی له Creative Cloud Libraries بۆ زیادكراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌په‌كانی ئه‌دۆبی پریمیێر پڕۆ و ئافته‌ر ئیفێكتسیش نوێكردنه‌وه‌ی نوێیان پێ گه‌یشتووه كه ئه‌و نوێكردنهوانهن كه ئه‌مساڵ له 2017 International Broadcasting Convention نماشیكران. به‌كورتی له هه‌ردوو ئه‌په‌كه‌دا چه‌ندان چاكسازی به‌رچاو كراون له ڕووی ڕێنده‌ر و كاركردن و پشتگیریكردنیان له ڕاستی خه‌یاڵی و باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ئه‌په‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
ئه‌دۆبی ستۆك كه بریتییه له وێبسایتێكی تایبه‌ت به وێنه و ڤیدیۆیی پڕۆفێشناڵ، ئه‌ویش له‌م نێوه‌نده‌دا نوێكردنه‌وه‌ی پێ گه‌یشتووه و ئێستا نمونه‌ی كاری مۆشن گرافیكی بۆ هه‌ر ئه‌دۆبی پریمیێر پڕۆ و ئافته‌ر ئیفێكتس له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌ڕاستیدا، ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێی كرد به پوختی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌شانی نوێی ئه‌په‌كانی ئه‌دۆبی بوون به‌ڵام بۆ خوێندنه‌وه و زانینی نوێكارییه‌كان پێویسته له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌دۆبی سه‌یربكه‌ن و بخوێینه‌وه. كرته بكه بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌دۆبی.
شایه‌نی باسه، ئه‌دۆبی به‌نیازه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا نرخی پلانه‌كانی Creative Cloud له ئه‌مریكای باكور به‌رزبكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو یان داواكاری بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پلانه‌كه‌ت خۆكارانه نرخی پلانه‌كان به‌رزده‌بنه‌وه. نرخی ئه‌دۆبی سی سی كه ڕێگه‌ت پێ ده‌دات گشت ئه‌په‌كان بهركابهێنیت، بۆ نمونه، نرخی ٥٢،٩٩ دۆلار ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی ٤٩,٩٩ دۆلاربێت. بۆ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر نرخه‌كان كرته بكه بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی Adobe’s Creative Cloud membership site.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!