ئینتەرنێت
24, تشرینی یه‌كه‌م 2017
چۆنییه‌تی سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری Gmail به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی

بێگومان له ئێستادا هه‌ر هه‌ژمارێكی ئیمه‌یڵ وه‌كو به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ژیانماندا. وای لێهاتووه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ بچوكترین شت پێویستت به هه‌ژمارێك ده‌بێت بۆیه پێویسته به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ژماری ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بكه‌یت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆی هه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان بگه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێویسته ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ت بسڕیته‌وه و به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كۆتایی پێ بهێنیت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره بڕیارێكی قورسه و خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌وێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك له هۆیه‌كان ده‌ته‌وێت هه‌ژماری جیمهیڵهت به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بسڕیته‌وه ئه‌وا له‌خواره‌وه له‌گه‌ڵمان به و به چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌توانیت هه‌ژماره‌كه‌ت بسڕیته‌وه.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ین به سڕینه‌وه‌ی ئه‌وه وا باشتره كه پاشه‌كه‌وتێك له ته‌واوی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بگریت به‌م چه‌ند هه‌نگاوه كه‌مه‌ی خواره‌وه:

- له‌كاتی سڕینه‌وه كه له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین كرته له Backup بكه یان كرته له‌م به‌سته‌ره بكه بۆ چوونه ناو پڕۆسه‌ی پاشه‌كه‌وتكردن https://takeout.google.com/settings/takeout
- ئێستا جیمه‌یڵ هه‌ڵبژێره بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی بكات
- كرته له “next” بكه
- جۆری ئه‌رشیف و پاشه‌كه‌وتكردنه‌كه هه‌ڵبژێره كه باوترینیان بریتییه له .zip file delivered via e-mail. كه هه‌ڵده‌ستێت به پاشه‌كه‌وتكردنی ته‌واوی ئیمهیڵهكانت و ناردنی بۆ ئیمه‌یڵه‌كه‌ت به فایلی زیپ.
- له به‌شی خواره‌وه كرته له “Create archive”
- گووگڵ هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و ئه‌رشیف كردنیان
- ئه‌گه‌ر بژارده‌ی .zip file delivered via e-mail ـت له هه‌نگاوی ٤ هه‌ڵبژاردووه دڵنیایی بكه‌وه كه ئه‌م فایله‌ی بۆ ئیمه‌یڵه‌كه‌ت هاتووه دایبگریت پێش ئه‌وه‌ی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت به هه‌میشه‌یی بسڕیته‌وه.
هه‌نگاوه‌كانی سڕینه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی Gmail
- بچۆ ناو ئیمه‌یڵی جیمهیڵهكهتهوه وه‌كو چۆن هه‌میشه ده‌چیته ناویه‌وه. دوای ئه‌وه له به‌شی سه‌ره‌وه، له‌لای ده‌سته‌ڕاسته‌وه كرته له وێنچۆكهی خۆت واته وێنۆچكه‌ی پڕۆفایل بكه و كرته له My Account بكه.
- له په‌نجه‌ی My Accountدا كرته له “Delete your account or services” بكه وه‌كو له‌م وێنه‌یه پێشاندراوه:

- له په‌نجه‌ره‌ی دواتر وه‌ره‌وه خواره‌وه تا ده‌گه‌یته “Delete your account or services” و پاشان كرته له “Delete products” بكه و به ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بۆ دواجار بچۆ ژووره‌وه. بێگومان له‌م په‌نجه‌ره‌یه چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی تری گووگڵیش هه‌یه ده‌توانیت بیسڕیته‌وه كه جیمه‌یڵ له‌ناویاندایه.
- ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كرته له وێنۆچكه‌ی ته‌نه‌كه‌ی سڕینه‌وه بكه‌ی له ته‌نیش جیمه‌یڵ و پاشان كه ئیمه‌یڵێكی تر بنوسه، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر به چالاككراوی بمێننه‌وه. هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ت كرد ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ئیمه‌یڵێك بۆ جیمه‌یڵه‌كه‌ت ده‌ڕوات كه ئیمه‌یڵی دوپات كردنه‌وه‌یه و لینكێك واته به‌سته‌رێكی تێدایه و به كرته لێ كردنی ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ت دێته به‌رده‌م كه له هه‌نگاوی ٥ ئاماژه‌ی پێدراوه.

- له‌م وێنه‌ی خواره‌وه چه‌ند شتێكی گرنگ ئاماژه‌ی پێكراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بیرت ده‌خاته‌وه كه ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ت وه‌كو ئیمه‌یڵی هێنانه‌وه واته Recovery Email بۆ هه‌ر ئیمه‌یڵ و بانك و شتانێكی گرنگ دانابێت ئه‌وا له دوای سڕینه‌وه‌ی نا‌توانیت چیتر بچیته‌وه ناو ئه‌م ئیمه‌یڵه. بۆیه وریابن.

- ئێستا كه تۆ بڕیاری كۆتاییت داوه و ڕه‌زامه‌ندیت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌نجامێك له‌دوای سڕینه‌وه‌ی جیمه‌یڵه‌كه‌ت، كه‌واته كرته له‌و چواگۆشه بچوكه بكه و پاشان كرته له دوگمه‌ی Delete Gmail بكه بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری جیمه‌یڵ.
به‌ڵێ ته‌واو! تۆ چیتر نا‌توانیت بچیته‌وه ناو جیمه‌یڵه‌كه‌ت و ناوه‌ڕۆكی ئیمهیڵهكانت. به‌ڵكو ته‌نها ده‌توانیت ده‌ستت بگات به خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر له ڕێگه‌ی ئه‌و ئیمه‌یڵه جێگره‌وه‌ی كه له‌هه‌نگاوی ٤ داخڵت كرد.
دوایین وته‌م ئه‌وه‌یه كه سڕینه‌وه‌ی ئیمه‌یڵ شتێكی هه‌ستیاره به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له ژیانی خۆیان زۆر گرنگه به‌لایانه‌وه بۆیه كه بڕیاریشت دا بیسڕیته‌وه ئه‌وا جه‌خت له‌وه بكه‌وه كه پێشتر وێنه‌یه‌كت (كۆپییهكت) لێ پاشه‌كه‌وت كردبێت.
سەرچاوە :
- maketecheasier
- Addictive Tips
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!