10
ئەندرۆید 24, تشرینی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

زانیاری دزەپێکراو دەربارەی شاومی Redmi Note 5 بڵاوکرایەوە

زنجیرەی Redmi Note 5 یەکێکە لە زنجیرە مۆبایلەکانی کۆمپانیای شاومی کە بە باشی جۆریەتی و کەمی نرخەکەیان ناسراون، بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای ناوبراو بێت لەسەرەتای ئەمساڵ لەدوای تەنها ٤٥ رۆژ لە بەردەستبوونی شاومی ردیم نۆت ٤ لە هیندستان، بەرهەمەکە توانی زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی لێ بفرۆشرێت کەئەمە ژمارەیەکی گەورەیە بۆ کۆمپانیایەکە.

ئەمڕۆ ماڵپەڕی TENAA وێنەیەکی دزەپێکراوی شاومی ردیم نۆت ٥ی بڵاوکردوەتەوە.

لەگەڵ وێنەکەشدا TENAA لیستێکی بڵاوکردەتەوە کە تایبەتمەندیەکانی ئامێرەکە لە خۆدەگرێت کە بەم شێوەیە یە:

قەبارەی ڕوونمایەکەی ٥،٩٩ ئینچە بە ڕوونی ٢١٦٠x١٠٨٠ وە هەرچی ڕێژەی درێژیەکەیەتی بۆ پانیەکەی ئەوا ٩:١٨  کە ئەمە تایبەتمەندیەکە لە هەموو موبایلێکدا دەستت ناکەوێت بەتایبەت لە ئاست نرخی ئەم بەرهەمە کە پێشبینی کراوە نرخەکەی نزیکەی ١٣٥$بێت.

چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمە تازەکەپڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٣٠ـی لەسەر جێگیربکرێت و رامەکەی ٣ یان ٤ گێگابایت بێت و بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکە (٣٢ یان ٦٤ گیگابایت) دەبێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکیشی دەبێت.

کامێڕای سەرەکی ١٢ مێگاپێکسڵ دەبێت و کامێڕای پێشەوەشی ٥ مێگاپێکسڵ وە خاوەنی پاترییەکە بەقەبارەی ٤٠٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێر، و هەستەوەری پەنجەمۆر لە دواوەی مۆبایلەکە جێگیرکراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ