ئامێرە هەمەجۆرەکان
26, تشرینی یەکەم 2017
کۆمپانیای Hisense تەلەڤیزیۆنێکی نایابی ڕاگەیاند

کۆمپانیای هایسینسی چینی دوێنێ تەلەڤیزیۆنێکی ئاست بەرزی ڕاگەیاند کە بووە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە خەڵک.
ئەم بەرهەمە نوێیە ناوی 100L8Dیە و خاوەنی ڕوونمایەکە لە لایەن Screen Innovations دروستکراوە بە قەبارەی ۱۰۰ ئینچ و ڕوونی 4K Ultra HD، ئەم ڕوونمایە زیاتر لە ۸ ملیۆن پێکسڵی لەخۆ گرتووە و تەکنەلۆژیای لەیزەری تیادا بەکارهێنراوە کە دوو سودی هەیە:

۱.نیشاندانی ڕەنگەکان بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە زۆر سروشتیتر و ڕوونترە بە هۆی ئەوەی کە تیشکی لەیزەر بەهێز و گەشاوەترە.
۲.تەمەنی هەر پێکسڵێک بە بڕی زیاتر لە ۲٠،۰۰۰ کاتژمێر (بەنزیکەیی دووساڵ و نیو) بەرزدەکاتەوە کە ئەمە بە بەراورد بە تەلەڤیزیۆنەکانی تر زۆر زیاترە.

هەرچی سیستەمی بڵندگۆی تەلەڤیزیۆنەکەیە ئەوا کۆمپانیای Harman Kardon بڵندگۆیەکی ۲.۱ی جێگیرکردووە بۆ تەلەڤیزیۆنەکە و دواتریش دوو بڵندگۆی تری لەناو Projector Box جێگیرکردووە کە هەموو ئەم بڵندگۆیانە جۆریەتیەکی بەرز لەدەنگ دەبەخشن.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تەلەڤیزیۆنە زیرەکە و پشگیری بەکارخستنی YouTube،Netflix ،Amazon Video و Pandora دەکات، بەڵام تائێستا کەس زانیاری نییە ئاخۆ پشتگیری HDR10 دەکات یاخود نا.

هەرچی نرخی تەلەڤیزیۆنەکەیە ئەوا کۆمپانیا چینیەکە بڕی ۹،۹۹۹$ی داناوە وەکو نرخ بۆی کە بەڤبەراورد بە بەرهەمی کۆمپانیاکانی تری وەکو سۆنی و سامسۆنگ و تەنانەت ئێڵ جیش خاوەن تایبەتمەندی زۆر باش و نرخێکی زۆر گونجاوە، بڕیارە لە ۲٤/۱۱ تەلەڤیزیۆنە نوێیەکان بگەن بە بازاڕەکان.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.