ئاسایشی ئەلیکترۆنی
26, تشرینی یەکەم 2017
زیانەواڵای Bad Rabbit چۆن بڵاودەبێـتەوە؟ ڕێنمایی و چارەسەر لە Kitnـەوە وەرگرە

پاش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی (wannacry) توانی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی پێشبینی نه‌كراو بكاتە سه‌ر جیهان له ساڵی 2017 دا و زیانی زۆری دا لە وڵاتانی جیهان، و له‌ناویشیاندا ڕێكخراو و كۆمپانیا گه‌وره‌كان كه بووه هۆی نه‌گه‌شتنیان به زانیارییه تایبه‌ته‌كانیان، و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بوایه به‌كارهێنه‌ران بڕێک له دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین بده‌نه هاككه‌ران تاوه‌كو بتوانن دووباره زانیارییه‌كانیان ده‌ستبكه‌وێته‌وه.
وه له دوای ناردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر نوێكاری ئاسایشی له لایه‌ن مایكرۆسۆفت و كۆمه‌ڵێک سیستمی دیکە توانرا هێرشه‌كه بوه‌ستێندرێت، به‌ڵام وا دیاره كاره‌ساته‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه و له‌م ماوه‌یه‌دا ڤایرۆسێكی نوێ هاوشێوه‌ی (wannacry) ده‌ركه‌وت به ناوی (Bad Rabbit) و بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به خۆیه‌وه بینی له هه‌ندێک له ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان و به دیاریكراویش ڕووسیا و ئۆكرانیا و بولگاریا و توركیا و هه‌تاوه‌كو ئێستاش ژماره‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ڤایرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه هه‌تاوه‌كو ئێستا له هێرشی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆدێسا و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئۆكرانیا و كۆمه‌ڵێك له دامه‌زراوه ڕۆژنامه‌وانییه ڕووسییه‌كان و له توركیا و بولگاریاش به ڕێژه‌ی جیاواز.
ڤایرۆسه‌كه چۆن بڵاوده‌بێته‌وه؟
به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێكی ئاساییشی ڤایرۆسه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه له نوێكارییه‌كی ناڕاستی نهرمهواڵهای فلاشی سه‌ر به كۆمپانیای ئه‌دۆبی و هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه چه‌ند ئامڕازێكی له‌گه‌ڵدایه كه یارمه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌دات له ناو هێڵه‌كه‌دا و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه چۆن به خێراییه‌كی زۆر بڵاوبۆته‌وه له ناو ڕێكخراوه‌كان و كۆمپانیاكان و وڵاته‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ش ڤایرۆسه‌كه هه‌وڵده‌دات بگاته ئه‌و سێرڤه‌ر و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه كار ده‌كات له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ له ڕێگای (SBM)ـییەوە.
وه به تووشبوونی كۆمپیوته‌ر به ڤایرۆسه‌كه سه‌ره‌تا هه‌ڵده‌ستێت به دانانی ژماره‌ی نهێنی بۆ داتا و فایله‌كانی كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت به به‌كارهێنه‌ر پاشان هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینی Mbr(Master Boot Record) و پاش ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به باشی جێبه‌جێ كرد هه‌ڵده‌ستێت به دووباره كوژاندنه‌وه و هه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه و له پاشان ئه‌و نامه‌یه‌ت پێ نیشان ده‌دات كه تیایدا داوات لێ ده‌كات به سه‌ردانیكردنی ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به هاككه‌ره‌كان بۆ پێدانی بڕی 0.05 بیتكۆین له به‌رامبه‌ر گێڕانه‌وه‌ی داتا و زانیارییه تایبه‌ته‌كانت.

چۆن خۆت ده‌پارێزیت له‌م هێرشه؟
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نهرمهواڵهای فلاشی له‌سه‌ر جێگیر كراوه ئه‌وا به هیچ جۆرێک نوێكاری بۆ ئه‌نجام مه‌ده، جگە لە ڕێگەی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌دۆبی،ر ئاگاداركهوهیهكت پێ گه‌یشت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌وا پشت گوێی بخه و ئه‌نجامی مه‌ده.
دووه‌م: وه‌ستاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی (WMI) بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی زیانبه‌خش له هێڵهكهتدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.