ئەپڵ
31, تشرینی یهكهم 2017
چەند وێنەیەکی iMac Pro لە کۆنگرەی Final Cut Pro X Creative Summit

دوێنێ ٣٠/١٠/٢٠١٧ کۆنگرەی Final Cut Pro X Creative Summit بەڕێوەچوو. لەمیانەی کۆنگرەکە ئەپڵ یەکێک لە نوێترین بەرهەمەکانی بەناوی ئایماک پڕۆ iMac Pro دووبارە لەوێ نمایشکردەوە.
ئەم چەند وێنەیەی خوارەوە لەوێ لەلایەن ئامادەبووانەوە گیراون و هەریەکە لە ئایماک پڕۆ و ماجیک ماوسی خۆڵەمیشی و تراک پادی خۆڵەمێشی لە وێنەکان دەرکەوتوون.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ئایماک پڕۆ ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە کۆنگرەی WWDC2017 نمایشکرا و ئاماژە کرا کە لە مانگی ١٢ی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.
ئایماک پڕۆ هەمان شێوەی ئایماکی پێشتری هەیە بەڵام بە گۆڕانکاری ڕیشەیی لەناوخۆیدا و زیادکردنی ڕەنگی خۆڵەمێشی بۆ زنجیرەکە. شایەنی باسە، نرخی ئایماک پڕۆ لە ٥٠٠٠ هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!